▪ پێشمەرگە ڕەمزی قوربانیدان و قەڵغانی پاراستنی قه‌واره‌ی كوردستانه
رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
پێشمه‌رگه ، ئه‌و مرۆڤه‌یه كه هه‌ڵقوڵاویی نێو گه‌لێكی سته‌ملێكراو و ئازادیخوازه ،هه‌میشه جێگه‌ی شانازیی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ووەک یەکێک لە بەها پیرۆز و مه‌زنه‌كان تێروانیووه ، هێزی پێشمەرگەی کوردستانە، ئەو هێزەی، کە بە خوێنی هەزاران پێشمەرگە بووە بە سیمبولی قوربانیدان و قەڵغانی پاراستنی قه‌واره و خاك و گه‌لی كورده
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له هه‌موو قۆناغه‌كانی خه‌باتی چه‌كداری و شارستانی خوێن وگیانی له پێناو سه‌ربڵندی و سه‌ربه‌ستی گه‌ل و نیشتیمانه‌ی به‌خشیووه له‌پێنا وئازادی و سه‌ربه‌ست ژین ، بۆیه پێشمه‌رگه نه‌ك له نێوخهڵكی كوردستان و به‌ڵكو له سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و جیهانیش هێزێكی جێگه‌ی متمانه و بروا پێكراوه ، ئه‌وه‌ش پێمان ده‌ڵێت پێشمه‌رگه شایانی هه‌موو جۆره خزمه‌تكردن و شایسته‌ی ئه‌وه‌یه كه ژیان وگوزه‌رانی باشتر بكرێت ، به‌ڵام پێده‌چێت دوژمنان ونه‌یارانی كورد چاویان به به‌هێزی پێشمه‌رگه و بوونی سوپایه‌كی به‌هێز له كوردستان هه‌ڵنه‌یه‌ت ، هه‌ر ئه‌وه‌شه وایكردووه كه هه‌وڵه‌كانیان چڕ كردۆته‌وه كه دووبه‌ره‌كی و ناكۆكیی له نێو ڕیزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دروست بكه‌ن ، به‌تایبه‌ت ئه‌و زێهینیهته كالفامهی كه نیوه‌ی خاكی كوردستانی راده‌ستكرد و ئێستاش خه‌ونی بهمیلیشاكردنی هێزی پێشمه‌رگه له خزمه‌ت نه‌یارانی ئه‌م گه‌ل و نیشتیمانه ده‌بینێت
ئه‌وانه‌ی كه ته‌نها به دوای خۆشگوزه‌رانی و به‌رژوه‌ندی شه‌خسی و حیزبییه‌وه بن وساتێك مانای پێشمه‌رگه‌بوون و ئازار و سه‌ختی وگه‌رما و سه‌رما نه‌زانن ، بێ گومان واتای بایه‌خ و واتای پێشمه‌رگه بوون نازانن و هه‌میشه ئاماده‌ن بۆ خزمه‌تی خۆیان و كار بۆ میلیشاكردن و لێكردنه‌وه‌ی پیرۆزییه‌كانی ناوی پێشمه‌رگه بكه‌ن ، چونكه ویستی نه‌یاران و دوژمنانی پێشمه‌رگه‌یه ، ئه‌و ئازایه‌تی و قاره‌مانییه‌تی كه هێزی پیشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سوپای رژێمی به‌عسی رووخا‌و له گه‌ڵ سوپای ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان و ئینجا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به سه‌ر دڕنده‌ترین ڕێكخراویی تیرۆریستی داعش به گیان پیشانی دا ، له‌گه‌ڵ هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی پێشمه‌رگه و ڕێبه‌ری نه‌ته‌وییمان هێژا سه‌رۆك بارزانی له سه‌ر هێڵبوونی لگه‌ڵ هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكا به‌تایبه‌تی وایكردووه كه هاوكاری وپشتیوانی له رووی چه‌ك و داراییه‌وه سه‌ره‌رایی هه‌موو ناكۆكییه‌كان بۆ هێزی ثێشمهرگهی كوردستان به‌رده‌وام بێت ، به‌ڵام وادیاره نه‌یارانی كورد وه‌ك هه‌میشه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان تا باڤڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی له خشته ببه‌ن و یه‌كه‌ی حه‌فتا له ڕیزی پێشمه‌رگه به‌ره‌و میلیشایی و به‌كارهێنانی بۆ مه‌رامی حیزبی ئاڕاسته بكه‌ن .
بۆیه،ئه‌وه‌ی له هه‌نگاوه‌كانی یهكێیتهكهی باڤڵ ده‌بینرێت ، چ له سه‌ر ئاستی حیزبی و چ پێشمه‌رگایه‌تیی ئه‌وه‌ی تۆزقاڵیك باوه‌ری به ته‌بایی و كوردایه‌تیی و ئینجا ڕیكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هه‌بێت ، هاوشێوه‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه كه هه‌نگاویی كرده‌یی بڕی دوور ده‌خڕێته‌وه به شێوه‌یه‌ك ناچاركرا كه ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی بێت ،ئێستا به ڕێگه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گوێراڵهی فهرمانهكانین له نێو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له هه‌وڵی دروستكردنی كۆسپ و ئاسته‌نگن وئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كه‌ن و بۆ به‌ڵاڕێدابردنی یه‌كخستنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ، ئه‌وه‌ش روون و ئاشكرایه ، كه چه‌نده كاریگه‌ری و ده‌سه‌ڵاتی میلیشا وگروپه شیعیه‌كان له به‌غدا و تاران به سه‌ر بریاره‌كانی نێو یه‌كێتی له رووی سیاسیه‌وه زاڵه ، چونكه ئه‌وه راستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره ، هه‌رگیز به‌هێزبوونی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به قازانی نه‌یارانی ئه‌م گه‌ل و ئه‌زموونه نییه ، وه‌ك چۆن خوازیاری ئابوورییه‌كی به‌هێز نین بۆ كوردستان به هه‌مان شێوه‌یه‌ش له‌گه‌ڵ به‌هێزبوونی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان نین بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ومه‌به‌سته‌كانی دیكه‌ش باڤڵ تاڵه‌بانی وه‌ك مه‌قاشێك به‌كاردێنن .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.