▪ پێنج کۆڵبەر لە سنوورەکانی رۆژهەڵات و هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستدا

ناوەندی مافی مرۆڤی کوردستان دەڵێت، لە 21-3-2023ـەوە تاوەکو 21-4-2023، 14 هاووڵاتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەستگیرکراون، هاووڵاتییەک سزای لەسێدارەدان و دوو هاووڵاتی دیکەش سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنراوە، 5 کۆڵبەریش لەسەر سنووری رۆژهەڵاتی کوردستان و هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە.

ناوەندی مافی مرۆڤی کوردستان دەڵێت، هەر لە 21-3-2023 تاوەکو 21-4-2023 سێ هاووڵاتی بە تۆمەتی گواستنەوەی کەلوپەلی قاچاخ لە لایەن هێزەکانی سوپای پاسداران و پاسەوانانی سەر سنووری ئێرانەوە لە شارەکانی بانە، کرماشان و شنۆ تەقەیان لێکراوە و گیانیان لەدەستداوە.

دوو کۆڵبەری خەڵکی سەقزیش لە سنووری بانە و لە بەنداوی کێلەی ئەو شارەدا گیانیان لەدەستداوە. هەر لەو مانگەدا، دوو هاووڵاتی لە شارەکانی بانە و قەسری شیرین مینیان پێدا تەقیوەتەوە و گیانیان لەدەستداوە.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.