▪ پێوویستە تێبگەین …
هشیار شکاک خورشید
ئەو رق و کین لە دلەی ئێستا کە عێراق بۆ کورد و هەرێمی کوردستان هەیەتی هی دوێنێ و پێرێ نییە ، بەلکۆ سەدان شۆرەش و هەوراز و نشێووی سەختی پێ دەرباز کردوون ، زۆر لە ناحەز و نەیارانی ناوخۆ پێیان وابووە کە عێراق تەنیا کێشەی پارە و نەوتی لەگەل کوردا هەیە دەیان گۆت گەر هەرێمی کوردستان ئەوانە رادەستی عێراق بکات ، ئەوا عێراق هیچ کێشەیەکی لەگەل کوردا نابێت و ماف و ئیمتیازاتەکانی کورد بە تەواوی پێدەدات ، هەر بەم عەقلییەتەش بە هەموویان لە شاشە و تۆرە کۆمەلایەتییەکانیان کەوتنە هێرش کردن بۆ سەر سەرۆکی حکۆمەتی هەرێم و هەر یەکەشیان بە قسە و بلاوکراوەی جیاوازی خۆیان دژی دەهۆنیەوە ، وەک ئەوەی زۆر لە خەمی بژێوی خەلکی هەرێمی کوردستان بن ، هەر لە بەر ئەم هەلوێستەی لایەنەکانی ناوخۆ دواجار حکۆمەتی هەرێم بە رێکەوتنێکی روون و پۆخت بە ئامادە بوونی نوێنەرانی بیانی نەوتی رادەستی عێراق کرد لە بەرامبەر ئەوەدا پێوویستە شایستە دارایەکانی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرن کە مافێکی یاسایی و دەستۆری خەلکی هەرێمی کوردستانە ، کەچی عێراق کە هەمان عەقلییەتی شوڤێنی هەیە دەیەوێ شتێک بە ناوی کورد و هەرێمی کوردستان نەهێلێت ، هەر جارێ هەزار و یەک بینە و بەین بە شاندی حکۆمەتی هەرێم دەکات وەک ئەوەی خێری پێ بکەن و بە زۆر خۆی پێوە لکاند بێت ، وە ئەو لایەنانەی کە پێیان گۆنجا و باش بوو کە نەوت رادەستی عێراق بکرێت ئێستا لە بەرامبەر نەناردنی بەشە بووجەی هەرێم لە لایەن عێراقەوە بێ دەنگ و صامت بوون . بۆیە ئێمە هێشتا لە عێراق نە گەیشتووین و دەبێت تێبگەین کێشەی عێراق لەگەل کورد تەنیا پارە و نەوت نییە ، ئەوەی لەم رۆژانەی رابردوو لە شاری کەرکوک دروست بوو نموویەکی زیندووە لەوەی عێراق هەمان فکری بەعسی بەرامبەر کورد و هەرێمی کوردستان هەیە و هەر چیش پێیان بکرێت درێخی ناکەن بۆ نەمانی کورد ، بەتایبەتی دوای خیانەتی شازدەی ئوکتۆبەر کە بە هۆیەوە شاری کەرکوک فرۆشرا ، بەمەش هەر هێز و وێنە و بارەگایەک کە گۆزارشت لە کورد و هەرێمی کوردستان بکات لەو شارە شوێنی نابێتەوە ، وەک بینیمان ئەو پاسانەی کە بە بریاری سەروکایەتی هەرێم بۆ زیارەتکارانی شیعە ئامادە کرابوون تاوەکۆ بگەیننە شوێنی مەبەست بەو هۆیەوە بە شاری کەرکوکدا تێپەر دەبوون ئەو پاسانەش لۆگۆی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی لە سەر بووە بەمەش ئەو هێزەی کە لە وێ بووە بە پالپشتی ئێران و لایەنێکی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان نەیان هێشتووە ئەو پاسانە بەو لۆگۆیانە داخلی کەرکوک ببەن ، لە کاتێکدا لۆگۆی حزبێک و کەسێک نەبوو ، بەلام ئەو هێزە لە یاسادەرچووەی ئەوێ ئەمەی پێ هەزم نەکراوە ئەو لۆگۆیانەی سەر پاسەکان لێیان کردووتەوە و فرێدراونەتە سەر شەقام وەک سۆکایەتیەک بەرامبەر سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کە دەسەلاتێکی گەورە و بریاردانی هەرێمی کوردستانە ، بۆیە ئێمە دەبێت لەوە تێبگەین کە کێشەی عێراق لە پارە و نەوت دەرچووە بۆ ( نەتەوەیی ، ئاسایش ، سنور ، زمان ، ئالا ، کلتۆر ، دیبلۆماسیەت ) بە نەمانی ئەمانەش شتێک نامێنێت بە ناوی کورد و هەرێمی کوردستان ، ئێستاش پێوویستە کورد بە سیاسەت و بریارێکی حەکیمانە خۆی لەو بارەدۆخانە دەرباز بکات ، چی دیکە حال و گۆزەرانی خەلکی خۆی تەسلیمی ولاتێک نەکات ، کە هیچ بنەمایەکی ولاتداری تێدا بەدی ناکرێت ، جگە لە عەقلییەتێکی تۆندرەو و قەتیسکراو .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.