▪ پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل برینداری لێدەکەوێتەوە

سلێمانی،لانە محەمەد

لەسەر ڕێگای کەلار خانەقین بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل دوو کەس بریندار بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کران

نیوەڕۆی ئەمڕۆ (دووشەمە) لە سەر ڕێگای کەلار خانقین نزیک گوندی “شێرەوەن” بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (تۆیۆتا هایلۆکس و شۆفرلێت HHR) دووکەس بریندارینداربوو کەهەر دووکیان شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەکەن.
ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا هایلۆکس بەئاراستەی قەزای خانەقین ڕۆیشتوە و ئۆتۆمبێلی جۆری شۆفرلێت HHR بەئاراستەی کەلار هاتوەو پێکیانداداوە.
دوای گەیاندنی بریندارەکان بەنەخۆشخانە، لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستی پێکردوە.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.