▪ پەرۆشی تەبایی و بەرژوەندییە نیشتیمانی


رێبوار حەمەلاو شوانی
بە ڕەچاوگرتنی هەلومەرج و پێشهاتەكانی ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان و كاریگەرین لە سەر هەرێمی كوردستان ، گرنگە و دەبێ هەموو لایەك هەوڵەكانیان لە پێناو ئارامی و سەقامگیری و ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان و رێكخستنی نێوماڵی كوردستانی بێت ، پێوستە هەموو سیاسی و رۆشنبیر و میدیاكان بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ باردوخ و بەرژوەندییە باڵاكانی نیشتیمان و گەلەكەیان بكەن و هەڵسەنگاندی ورد بۆ پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە بكەن .
هەرێمی كوردستان، وەك قەوارەیەكی یاسایی و دەستووری ، خاوەنی پێگەیەكی ئابووری و سیاسی و دیپلۆماسی و سەربازیە بە بوونی پێشمەرگە قارەمانەكانمان. بۆیە ڕێككنەكەوتن و ڕێگری نەكردن لە دەستێوەردانی دەرەكی، سیاسەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و فاكتەرە ئابووری و دیبلۆماسی و سەربازیەكان دەخاتە چوارگۆشەیەكی نادیار، بەتایبەت هەندێك حزب ولایەن لە نێوخۆی كوردستان و ڕەچاونەگرتنی بەرژوەندییەكانی نیشتیمانیمان . كەواتە سەركەوتنی ئەزموونەكەمان پێویستیی بە تەبایی پاراستن و پەرەسەندنی ئابووری و سیاسەتی هەرێمی كوردستانە.
لەو نێوەشدا پارتی دیموكراتی كوردستان بە خوێندنەوەی وردبینانە و ژیرانە وهەروەها وەك قوتابخانەیەكی نەتەوەپەوەری و نیشتیمانپەوەری هەمووكاتێك هەنگاوەكانی و ستراتیژییەكەی لە چوارچێوەی بەرەو پێش بردنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەكان بووە و لەگەڵ ئەوە دابووە كێشە ناوخۆیی و سیاسییەكان لەناو ماڵی كوردی چارەسەر بكرێن. هەمیشە دژی بەرژوەندی تەسكی حزبی بووە و باج و هەنگاوەكانی لە پێناو ئامانجە باڵاكانی نیشتیمان بووە ، ئەوە لە خەسڵەت و سیاسەتی كرداری سەرۆك مسعود بارزانی رەنگدانەوەی داوەتەوە و دیارە .
بەدرێژ ایی مێژووی خەباتی گەلی كورد دوژمنان كوردستان نەیانتوانیووە كە شكست بەو رێباز و قوتابخانەیە بێن چونكە بناغەی ئەم حیزبە نەتەوەیی و نیشتیمانییە كە لە سەر دەستی باوكی ڕۆحی نەتەوەیی كورد مستەفا بارزانی بونیاتنراوە و دروستكراوە و تێكۆشانی هەموو سنوورە دەستكردەكانی سڕیوەتەوە.
هەروەها پارتی دیموكراتی كوردستان خاوەن شوناسێكی دیپلۆماسی و پەیوەندییە رێشەیی و مێژووییە ، ڕەگ و ریشەی لە نێو گەل و نەتەوەكەیدا داكووتاوە و پشت ئەستوورە بە پشتیوانی جەماوەر و هەرگیز پیلانگێری دەرەكییەكان نەیانتوانیووە دەستوەردانی تێدا بكەن و ئەوەش وایكردووە كە حكوومرانیەكەی لە سەر بنەمای لۆژیك و سەربەخۆیی سیاسی و بریاردانێكی وردبینانە بێت ،نە تەنیا وێستگەكانی ژیانی خەڵك و جیاوازییەكانی كۆمەڵگای كوردستان و پێكەوەژیانی كوردستانیانی ڕەچاوكردووە، بەڵكو وەك ئامانجێكی نیشتمانی، لەسەر تەختەی كارنامەی سیاسیی خۆی داناوە.
سێیەم ،، ئامانجی ڕێزدار سەرۆكی نێچرڤان بارزانی ، سەرۆكی هەرێم و ڕێزدار مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی كوردستان خزمەتكردنی هەموو كوردستانیانە دوور لە هەموو جیاوازییەكی ناوچەیی و حیزبی و كەخۆی لە پێش خستن و سەركەوتن و بەهێزكردنی سەنگ وپێگەی هەرێمی كوردستان دەبینێـتەوە كە ، لە سەرووی هەموو شتێك پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستان بووە. كەواتە ڕێككەوتن تەنیا گوفتاری سیاسی نیە، ڕێككەوتن لە سیاسەتدا جێبەجێ كردنی عیلمی سیاسەت و ئیرادە و كرداری سیاسییە. تاكو هەموو خەڵكی كوردستان لە ئارامیەكی كۆمەڵایەتی سیاسی و ئابووریدا بژین.
بۆیە ، گرنگە ، ئەو راستیە بزانین كە داگیركەران و نەیارانی ئەم گەل و ئەزموونە ، بەتایبەت هەندێك كەس و لایەن لە بەغدا و ژوورە تاریكەكانیان كە لە دەرەوەی عیراقن كار و سیاسەت دەكەن تاكو ئەزموونی هەرێمی كوردستان بەرەو لاوازی سیاسی و سەربازی و ئابووری ببەن.گرنگە هەموو كوردستانیان بەتایەبت حزب و لایەنە كوردستانییەكان هەموو هەوڵەكانیان لە پێناو بەرژوەندییە باڵاكانی نیشتیمان و تەبایی بێت ، چونكە سیاسەت كردن بەهەست سۆز و خەیاڵ ناكرێت ومێژووش رەحم بە كەس ناكات.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.