▪ پەڕینەوەی بارزانی نەمرو هەڤاڵانی لە ڕوباری ئاراس ڕوداوێکی بێ وێنە بوو لە مێژووی مرۆڤایەتیدا

ڕاژان عبدالرحمان پیرۆ,

یادی ٧٦ساڵەی پەرینەوەی ڕێبەری کورد بارزانی نەمر لە گەڵ هەڤاڵانی لە ڕوباری ئاراس بۆ یەکێتی سۆڤیەتی جاران بە گرنگترین ڕووداویی مێژووی سیاسی کورد لە قەڵەم دەدرێت، بارزانی نەمر و هەڤاڵانی دوای ڕوخانی کۆماری کوردستان رێگای بەرگریکردنی هەڵبژارد، سنوری سێ دەوڵەتی بڕی و لەهەبەر گشت ئاڵنگاریە سەخت و دژوارەکاندا وەستانەوە و توانیان خۆیان بگەیننە یەکێتی سۆڤیەت، وە نزیکەی١٢ ساڵ لەم وڵاتەدا وەکو پەنابەری سیاسی مانەوە؛
هەر ئەم داستانە مەزنە بووە هۆی ئەوەی کە شۆڕشی کورد بەردەوام بێت، وە لە ئەنجامی خەبات و تێکۆشانی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستاندا دوای ساڵی ١٩٥٨ ئەو ساڵەی کە جەنابی بارزانی و هەڤاڵانی بە سەربەرزی گەرانەوە خاکی عێراق و لە نێو پێشوازیەکی گەرمی گشت گەلانی عێراق بە هەموو پێکهاتەکانیەوە لە فرۆکەخانەی موسەننا پێشوازی لێکراو وەکو ڕێبەرێکی کاریزما؛
دوژمنان و داگیرکارانی کوردستان ئامانجیان تەنها لە سێدارەدانی پێشەوا قازی و هەڤاڵانی نەبوو بەڵکو بارزانی و هەڤاڵانیشی دەیانویست لەناو ببەن بۆ ئەوەی یەکجاری شتێک نەمێنێت بە ناوی کوردو کوردستان بەڵام وەستانەوە لە بەرامبەر هێزی زەبەڵاحی داگیرکاران بە چەکێکی کلاسیکی خۆی لە خۆیدا لە مێژووی مرۆڤایەتیدا داستانێکی بێ وێنەیە؛
وە ئەوەی ئێمە ئەمڕۆ دەبینین کە هەرێمێکی کوردستانی ئازاد و ئاوەدان و سەقامگیرمان هەیە لە ئەنجامی خەبات و تێکۆشان و قوربانی دانی ئەوانە؛

بۆیە لە جێی خۆیدایە یادی داستانێکی لەم چەشنە بکرێتەوە بۆ ئەوەی نەوە دوای نەوەی وڵاتەکەمان بزانن کە ئەوەی ئەمڕۆ هاتووتە دی هەروا بە ئاسانی نەهاتووتەدی بەڵکوو گیان فیدایی و قوربانیەکی زۆر دراوە ڕوبارێک خوێن ڕژاوە بۆ ئەم ئەزمونە فیدراڵیەی کە ئەمڕۆ هەیە لە هەرێمی کوردستان.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.