▪ پەکەکە…، هەورە ڕەشەکەی سلێمانی

بێستوون سالەیی

جارێکیتر سلێمانی باجی سیاسەتی هەڵەی یەکێتی دەدات، کار وا بڕوات بە سلێمانی دەگوترێ شارەکەی پەکەکە…!
سلێمانی بووەتە مەیدانی تەسفیە حساباتی تورکیا و پەکەکە و لە ئەنجام خەڵکی شاری سلێمانیە کە دەبێ باجەکەی بدەن.

ئەمەی لە سلێمانی ڕوو دەدات، لەسەر کوردایەتی و کوردبوون حساب ناکرێت چونکە شوێنی پەکەکە ئەوێ نیە بەڵکو چیاکان یاخود شارەکانی باکووری کوردستانە، پانتایی جوگرافیای باکوور سەد هێندەی جوگرافیای سلێمانییە و بگرە زیاتریشە.

پرسیارێکی هەمیشەیی دەکەین خێرە پەکەکە ئامادە نیە چالاکی و بنکەکانی ناگوازێتەوە بۆ ئەشکەوت و شارەکانی باکوور؟!
ئەوەی جێگەی داخە نە قەڵەم بەدەستان نە نوخبەی ڕۆشنیر و ئەکادیمیستەکان لەو شارە لە ئاست ئەو غەدەرەی کە لە لایەن یەکێتی و پەکەکەوە لە خەڵکی سلێمانی دەکەن نایەنە قسەو لێی بێدەگەن …!
ئەمەش باجێکی ترە کە بەرۆکی خەڵکی سلێمانی گرتووە بەوەی خاوەن قەڵەم و ڕۆشنبیرەکانی دژی پەکەکە نایەنە دەنگ…
خەڵک ئەگەر وەدەنگ نەیەن، ئەو شارە بەکەڵکی حەوانەوە نابێت و مەترسیە بۆ سەرجەم چینەکانی ئەو شارە، مافیاگەرایی لە لایەک ، پەکەکەش لە لایەکیتر کە بوونەتە هەڕەشەی جددی بۆ ئەو شارە، هێماکانی ئەو مەترسیانە ئێستا ڕوونن و دڵخۆشکەر نین بۆ خەڵکی سلێمانی….
پەکەکە وەکو هەورێکی ڕەش وایە بەسەر سلێمانییەوە، سێبەرێکی ترسناکە بەسەر ژیان و مێژووی ئەو شارە جوانەوە، بە بوونی پەکەکە لە سلێمانی و دەوروبەری، بەو لایەنانەی پاڵپشت و هاوسۆزی پەکەکەن ، سلێمانی دەکەنە دۆخێکی زۆر مەترسیدارە و بە دووری نازانم سلێمانی بە شاری پاڵپشتی تیرۆر لە قەڵەم بدرێت، ئەمەش خۆی لەخۆیدا دەبێتە مەترسی جددی بۆ خەڵکی ئەو شارە….

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.