▪ پەکەکە جاشی نێودەوڵەتین

ئەسرین عاسی شوانی

ئێوەیەک بستێکی باکوری کودستانتان بەدەستەوە نیەو،هیچ چالاکیەکتان لە باکور نیە،چی دەکەن لە باشوری کوردستان،کە بە هۆی ئێوەوە ڕۆژانە خەڵکی لادێ نشینی سنورەکان دەکوژرێن و ڕەزو باخ و دەغڵو دانیان لێ دەسوتێ و،بە هۆی ئێوەوەیە تورکیا لەشکرکێشی باشوری کردوەو،کوردستان بوەتە سەربازگەو هەر ڕۆژە کارەساتێک بەرۆکی گەل و خاک و نیشتمانمان دەگرێت،بۆیە ئێرە جێگای ئێوە نیە گەر ئێوە نۆکەری تورکیا نین و بەڕاستی شۆڕش دەکەن و دژ بە داگیرکەرانی کوردستانن،بفەرموون باشوری کوردستان و ئەزمونەکەی جێ بهێڵن و بچنە دەرەوە،گەر نا نۆکەری خۆتان دەسەلمێنن،چونکە بەڕاستی ئەوەی ئێوە دەیکەن نە کوردایەتیە،نە چونەوەیە بەگژ داگیرکەرانی کوردستان ،بەڵکو دەسیسەیی تورکیایە بۆ ئەوەی هەر کاتی ویستی وبیەوێ سنور ببەزێنێ و ژیان لە دانیشتوانی سنور بکاتە دۆزەخ بەهۆی بونی ئێوە لەو ناوچە سنوریانە،بۆیە کاتی ئەوەیە باشوری کوردستان جێ بهێڵن و بچنە دەرەوە تا دەستی ئاوەدانی حکومەتی هەرێم بگاتە ئەو ناوچانەو،لە جیاتی دەربەدەر بونی دانیشتوانەکەی خزمەت بکرێن ،وەک ئەوەی لە سایەیی سیاسەتی ئێوە ژینیان لێ تاڵ کراوە،بەهۆی سیاسەتە چەوتەکانی ئێوەوە،ڕۆژانە بۆردومان و کوشتن و کۆستی تازە،بۆیە بڕونە دەرەوەو کام شوێن بە گونجاو دەزانن بیکەنە،مەیدانی خیانەتەکانتان نەک ،باشور و ئەو ئەزمونەی خەونی هەموو کوردە لەهەوڵی لەباربردنی دا بن،ئێوە دەرتان خست جاشولکەی میتی تورکین و بەبەرنامە ناوچە سنوریەکانتان داگیر کردوە تا ڕەوایەتی بدەنە دەستی تورکیاو لەشکر کێشی بکاتە سەر ئەزمونی حکومەتی هەرێم و کەی بیەوێت تۆپباران و کاولی بکات و خەڵکی بێ دیفاع و سیڤل بکاتە ئامانج.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.