▪ چۆن سه‌ركه‌وین به‌سه‌ر لۆژیكی ده‌سته‌مۆ ؟
احمد گلی
ئێمه‌ی مرۆڤ زۆر جار ناره‌زایه‌تیمان ده‌ربریوه كه هه‌موو ڕۆژێكمان دوباره‌یه!
ئه‌م حاڵه‌ته له‌ته‌نها كه‌سێك رویینهداوه, له‌زۆرینه‌ی مرۆڤه‌كان هه‌مان حاڵه‌ت ڕووده‌دات كه ژیان له بازنه‌یه‌كی دووباره‌دا ده‌خولێته‌وه!
به‌ڵام هه‌رگیز دركمان به‌وه نه‌كردووه بۆ هه‌میشه‌و هه‌میشه و هه‌میشه ژیانێكی دوباره ده‌ژین!
ئایه ئه‌مه چاره‌نوسه ؟
یان ویستی كه‌سیه؟
یان هه‌وڵنه‌دانه؟
یان كۆڵدانه؟
یان د‌رك نه‌كردنه بهوڕاستیهی له‌بازنه‌یه‌كی دووباره‌دا دهخوولێینهوهو ڕاهاتووین به‌و واقعه‌ی تێیدا ده‌ژین؟
لێره‌دا زۆرێكمان ده‌پرسین:
چۆن بتوانین ئه‌م بازنه‌ی دووباره بوونه‌وه بشكێنین؟
چۆن بتوانین ژیانمان پێشخه‌ین؟
چۆن بتوانین له‌هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وامبین بۆ ژیانێكی باشتر؟
چۆن هه‌نگاوی ده‌سپێك بهاوێین؟
ده‌بێت له‌خۆمان بپرسین:
ئهوسترێسه چیه ڕێگره له‌پێش بیركردنه‌وه‌ی ئه‌رێنیمان ؟
هه‌رگیز بیرمان كردۆته‌وه, زۆر له‌مه زیاترت مان پێده‌كرێت به‌تایبه‌ت له‌ژیانی كه‌سیمان؟
بیرمان كردۆته‌وه تواناكانمان زۆر له‌سه‌روی ئه‌وه‌ن له‌بازنه‌یه‌كی بچوكدا بخولێینه‌وه؟
چی وایكردووه هه‌نگاو نه‌نێین؟
به‌ربه‌سته‌كان چین؟
بۆ به‌وجۆره بیرنه‌كه‌ینه‌وه و بڕیاربده‌ین ئه‌مڕۆمان جیاوازبێت؟
زۆرێك واهه‌ست ده‌كات ته‌نها كه‌سانی خاوه‌ن پله‌و پایه یان سه‌رمایه‌دار ده‌توانێت جیاوازی دروست بكات و جیاوازبێت !
نه‌خێر وانیه: مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی جیاوازبێت, ده‌بێت سه‌رتا له‌خۆیه‌وه ده‌ست پێبكات, له‌بیركردنه‌وه‌ی خۆیه‌وه ده‌ست پێبكات, له‌ره‌فتارو گوفتاری خۆیه‌وه ده‌ست پێبكات.
بۆ نموونه: وایدابنێ “١٢” كاتژمێر ده‌ژیت و ده‌مریت, به‌هه‌مان شێوه زیندودهبیتهوه له هه‌مان حاڵه‌ت و به‌هام سیناریۆ بێ هیچ جیاوازیه‌ك “١٢” كاتژمێر ده‌ژیت و دهمریتهوه, ئه‌م سیناریۆ به‌بێ هیچ جیاوازیه‌ك به‌به‌رده‌وامی دووباره ده‌بێته‌وه بۆهه‌میشه, تۆش له‌دووباره بوونه‌وه‌ی سیناریۆكه به‌ئاگایت و ده‌زانیت چی ده‌بێت و چی ده‌كه‌یت, به‌ڵام لهسیناریۆكهدا ده‌رفه‌تت هه‌یه ڕێكاری جیاواز تاقیبكه‌یته‌وه بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ” ١٢ ” كاتژمێره‌كه بۆ “٢٤” كاتژمێر بۆ هه‌فته‌یه‌ك بۆ مانگێك بۆ ساڵێك بۆ هه‌میشه.
لێره‌دا چی ده‌كه‌یت؟
به‌به‌رده‌وامی ئه‌وه هه‌ڵده‌بژێریت ته‌نها “١٢” كاتژمێر بژیت و به‌هه‌مان سیناریۆی دووباره‌بوو بمرین, یان سه‌دان ڕێكاری جیاواز تاقیده‌كه‌یته‌وه بۆ ده‌ربازبوون لهكۆتوو به‌ندی ئه‌و “١٢” كاتژمێره‌و بۆ هه‌میشه بژیت ؟
ژیان به‌م جۆره‌یه, ئهوهخۆمانین بریاردهرین, لۆژیكێكی ده‌سته‌مۆمان هه‌بێت و له‌بازنه‌یه‌كی دووباره بوو بژین و بمرین, یان سه‌دان و هه‌زاران ڕێكار تاقیبكهینهوه بۆ شكاندنی ئه‌م بازنه‌یه و كۆڵنه‌ده‌ر و بوێربین.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.