▪ چی بکەین تامنداڵەکانمان بتوانن سوود وەرگرن لەپشووى هاوینە؟


ئامادەکردن و نووسينی✍️✍️
ئاوات محمد عثمان
ڕاهێنەری گەشەپێدانی مرۆیی

زۆرى نەماوە هەموو تاقیکردنەوەکان کۆتایى بێت و پشووى هاوینە دەستپێبکات و کۆششى ساڵانە کۆتایى بێت ، دواى ئەم هەموو ماندووبوونە کە قوتابى لەماوەى دەوامکردنى داویەتى، کاتەکانى بۆخوێندن و سەرکەوتنى کۆششى ساڵانەى ؛ ئیتر مافى خۆیەتى چێژ وەرگرێت لەم پشووەو پێویستە بە ڕۆشنبیرى دایک و باوکى یان کەسانى نزیک سوود وەرگرێت ، چونکە کات گرنگە و ناگەڕێتەوە پێویستە لەدەستى نەدەین.بتوانین بارێکى دەروونى ئارام و سوود بەخش بدەین بەمنداڵەکانمان و ئەو ووزە زۆرەى کەهەیانە بەفیڕۆی نەدەین، ئەم چەند مانگەى پشووى هاوین بەنرخە و لەدەستمان نەچێت بۆمنداڵەکانمان و دابەشى بکەین ، زۆر گرنگە ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان سنوورداربکرێت و هەمووکات نەدرێتە دەستیان ،چونکە کاردەکاتە سەر سیستەمى خەویان و کێشەى دەروونى و کێشەى تەندروستى وەک (ئازارى مل و پشت و کزبینى چاو ….هتد) .

“تکایە زۆر پێویست نەبێت منداڵەکانتان نەنێرن بۆخولە زانستیەکانى زمان یان هەر بابەتێکى پرۆگرامی خوێندن”

بارێکى دەروونى ئارام فەراهەم بکەین بۆمنداڵەکانمان بیرو هزریان لەزانست ڕانەماڵرێت ، ئالوودەى ئامێرە ئەلکترۆنیەکان نەبن ، بتوانین بیانخەینە کەشێکى خێزانى و کات بەسەربردنیان لەگەڵیان سەردانى خزم و دۆستان شوێنە یاریەکان کە بەسوودو پێویستە بۆ هزرو بیرى منداڵ هەروەک چۆن خۆراک پێویستە بۆ گەشەى منداڵ یاریکردنیش بەهەمان شێوە پێویستە. یان بەشداریکردنى منداڵەکەت لە خولێکى هاوینە گرنگە لە بوارى ( مەلەوانى ، مۆسیقا، تۆپى پێ، نیگارکێشان، خۆشنووسی…هتد). ئەمانە بیرو هزر فراوان دەکەن و چێژ دەبەخشن بەمنداڵ ، تکایە زۆر پێویست نەبێت منداڵەکانتان نەنێرن بۆخولە زانستیەکانى زمان یان هەر بابەتێکى پرۆگرامی خوێندن، پشووى هاوین واتە پشوو.ئاساییە زۆر کورەکانمان یارمەتى باوکیان بدەن لەئیش وکارەکانیان یان کچەکان یارمەتى دایکیان بدەن لەئیش وکارى ناوماڵ و خواردن دروستکردن،زۆر بەپێویستى دەزانم گەرهاتوو بارودۆخى خێزان باشبێت گەشتى دەرەوەى وڵات بکەن ، یان گەشت بۆشارێکیتر .. ئەمەش ڕەنگدانەوەى ئەرێنى و باش دەبەخشێتن و ووزە بەخش دەبێتن …. کات لاى (بێل گیتس)خاوەنى مایکرۆسۆفت هێندە بەنرخە تێچووەکەى هەر چرکەیەک دەگاتە (٣٠٠)$ …..لەکۆتاییدا دەیلێم کات و نرخى کاتەکان خۆمان بەرپرسین لەڕادەستکردنى بۆمنداڵەکانمان بۆ بەهەدەرچوونى یاخود بۆ گوێدان بە پرەنسیپەکانى پەروەردەو فێرکردن….

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.