▪  چەند لایەنێک دەیانەوێت هەڵبژاردنەکان لەبەرژەوەندی خۆیان یەکلایی بکەنەوە

مافپەروەر: محەمەد ملا ئسماعیل

دیموکراسی بەواتای دەسهەڵاتی گەل بەسەر گەلدا دێت، بەو مانایەی کە گەل سەرچاوەی دامەزراندنی دەسهەڵاتە،ئەوەی سیستەمێکی تۆتالیتاری دیکتاتۆری خۆسەپێن، لەسیستەمێکی دیموکراسی و کۆماری پەرلەمانی جیادەکاتەوە پرۆسەی هەڵبژاردنە لەویش گرنگتر ڕێزگرتنە لەخواستی گەل و ئەنجامەکانی هەڵبژاردنە،بەوپێیەی زۆر ناڕەوایە حزبە سیاسیەکان دوای پڕۆسەی هەڵبژاردن سەودا بە متمانەی کۆمەڵانی خەلکی کوردستانەوەبکەن.بەشێوەیەک دانوستانەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت ساڵێک زیاتر درێژە بکێشێت! دواجار بەئاشکرا هاوار بکەن کە پێگەی ئەو حزبە بەژمارەی کورسی و ڕێژەی دەنگ و متمانەی گەل نیە!بەڵکو بەهێزی لەیاسای یاغیبە! بۆیە گرنگتر لە هەڵبژاردنەکان ڕێزگرتنە لەهەڵبژاردن،ڕێزگرتن لە دەنگی خەڵک وەکو خۆی ڕێزگرتنە لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، ئەوەی لەکوردستان کراوە لەڕاپەرینەوە تاکو ئیمڕۆ، هەڵبژاردنی ڕوکەش و بەفیڕۆدانی سامانی گشتی بووە،دواجار حزبەکان بەدەر لە بەرکەوتەی هەڵبژاردن و بەپێچەوانەی خواستی گەل پۆست و پلەو پایەیان پێ دراوە، ئەمەش پێچەوانەی پرسیپەکانی دیموکراسی و هەڵبژاردنە،ستراتیژ و ئاسایشی نەتەوەی بەلاوە دەنرێت، بەبیانی و گوایە هەبوونی ڕەهەندی نشتیمانی!! زۆر بەداخەوە مەبەست لەو ڕەهەندە نشتیمانیەی هەموو جار دەکرێتە بیانوو، ڕەهەندی نشتیمانی بۆ تورک و فارس و عەرەبە نەک بۆ کورد، بەپێی شەرعی” وٲمرۇهم شورۍ بینهم” بەواتای ڕای زۆرینە دێت، واتا ڕاوێژو دواجار کارکردن بەڕای زۆرینەدێت، لەئیستادا کۆمەڵێک هۆکاری زیندوو هەن بۆ ئەوەی ئەو پڕۆسەیە بەرەو تونێلێکی تاریک ببەن و کوردستان بخەنە دۆخێکی مترسیدار، دەستی دەرەکی خەریکە خۆی خزاندۆتە ناو پارتە سیاسیەکان بەمەبەستی شکاندنی شکۆی کورد و پارتی دیموکراتی کوردستان، پارتی وەکو حزبێکی دیموکراسی خواز ناچێتە هەڵبژاردنێک کەبەرنامەکەی شکستهێنان بێت بەسەروەری خاکی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەمانە دەیانەوێت کورد بگەڕێنەوە سەردەمی ژێردەستەیی و انفال و کیمیابارانکردن،

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.