▪ چەند هەلۆەستەیەک لە سەر کردنەوەی سنۆری نێودەولەتی زێت !

هشیار شکاک خورشید

  • کردنەوەی ئەم سنۆرە لە رووی نێودەولەتییەوە لە گشت روویەکەوە گرنگییەکی زۆر باشی هەیە کە ئەمەش دەرفەتێکە بۆ هەرێمی کوردستان تاوەکۆ پەیوەندی سیاسی و ئابوری و ئەمنی نەک تەنیا لەگەل تورکیا خۆشتر و پتەوتری بکات و بگرە رێگا خۆشکرە تاوەکۆ ولاتانی تری جیهانیش لە داهاتوودا گرنگی زیاتری بە پەیوەندییەکانیان لەگەل هەرێمی کوردستان بدەن و بەرەو قوناغێکی نوێ هەنگاو بنێنن .

ـ بە کردنەوەی ئەم سنۆرە لە رووی گەشتیارییەوە بۆ هەرێمی کوردستان پێگەی تایبەتی خۆی هەیە چۆنکە خەلکی کوردستان و بگرە خەلکی بیانیش دەتوانن ئەم سنۆرە بۆ گەشتەکانیان بەکار بێنن و ئەو مەودا دوور و درێژەی کە پێشتر لە سنۆرەکانی تر دەیان بری جا چ بە هێلی ئەسمانی بێت یان بە هێلی وشکانی بەلام ئێستا بە کردنەوەی ئەم سنۆرە ئەو مەودایە کەمتر بووە و دەتوانن بە ئوتۆمبێلەکانی خۆیان گەشت بکەن و بە ماوەیەکی کەمیش بگەنە شوێنی مەبەست .

ـ لە رووی ئابورییەوە کردنەوەی ئەم سنۆرە زۆر گرنگ بوو لە ئەوەی دەرگای دامەزراندن بۆ چینێکی گەنجی ئەم دەڤەرە دەرەخسێت جا لە ( ئاسایش و پۆلیش و شورطە و بەرگری شارستانی …. ) تەنانەت چەندین کۆمپانیا و بریکار لەوێ دادەمەزرێن چەندین خەلکی تریش لەوێ دەتوانن ببنە خاوەن کاری خۆیان لە دوکان و چێشتخانە…. لە لایەکیتر لە ماوەکانی داهاتوو ئەگەر گرنگی زیاتر بەم سنۆرە بدرێت ئەوا دەبێتە سەرچاوەی کۆکەرەوەی داهات بۆ حکۆمەتی هەرێمی کوردستان .

ـ لە رووی شارستانی و کلتورییەوە کردنەوەی ئەم سنۆرە زۆر پێوویست بوو لە بەر ئەوەی ئەو خەلکەی کە لەم سنۆرە گەشت دەکەن سیمای جوانی ئەم دەڤەرە دەبینن کە زۆر لە مێژە گرنگی بە کلتۆر و شاستانیەتی ئەم دەڤەرە دەدەن و هەرچی دار و ئاژەل و چیا و کانیا هەن کە دیمەن و سیمایەکی تری جوانی بەم دەڤەرە دەدەن پاراستوویانە .

ـ کردنەوەی ئەم سنۆرە لە دەڤەری بارزان دەگەرێتەوە بۆ ئەو ئاسایش و سەقام گیری ئەمنییەی کە لەم دەڤەرە لە ماوەکانی رابردوو هەبووە چۆنکە هەر سنۆرێکی گەشتیاری و بارزگانی کە دەکرێتەوە ئەوا رەچاوی خالی ئاسایش و ئەمنی دەکرێت چۆنکە ئەو خەلکەی کە بۆ هەر مەبەستێک ئەم سنۆرە بەکار دەهێنن دەبێت گیان و مۆلکی پارێزراو بێت .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.