▪ ڕاستگۆیی…..


دلشاد زراری


ڕەشتێکی بەرز ئاکارێکی بەبایخ ئەخلاقێکی جوان
وڕێڕەوێکی ڕاستە قینەی مرۆڤەکانە لەزۆرکەسدا دەبینرێ
ولەزۆرکەسیشدا بوونی نیەبەواتایەکیتر ڕاستگۆی بەرزترین
ئاستی کەسایەتیە لەهەموو مرۆڤەکاندا ڕاستگۆیی بەلێنی
ڕاستەقینەیە لەنێوان قسە ، ڕەفتار،هەلسوکەوت،، کاروباری
ڕۆژانە وپەیوەندییەکانیان لەگەل مرۆڤەکاندا یان لەنێوان دوو،، یان چەند کەسێکدا ڕاستگۆیی زۆرگرنگە بۆئەوەی
ژیانێکی هێدی دوور لە دلە ڕاوکێ وتەندروستی ئاسودەت
هەبێت کەسانی ڕاستگۆ هەمووکات لەخۆیان وقسەکانیان
دلنیان هەم لەڕوی ئاینی وهەمیش لەڕووی کۆمەلایەتی مرۆڤیەوە لەکۆمەلگادا کەسانێکی متمانە پێکراون و جێی
بڕوای هەموولاێکن کەسانێکیش کە ڕاستگۆ بن وتووشی
گرژی دەبن هەمیشە خۆشەویستی خەلک وکۆمەلگان ڕێزیان
لێ دەگیرێت ئەگر ئێمە لەبەلێن وپەیمانەکانمانی خۆمان لەگەل کەسانیتر دا ڕاستگۆبین چی دیکە نیگەرانی ئاکامی
قسەو کردەوە کانمان نابین ونیگەرانی وێژدانی گوشاری
دەرونیمان نابێت کەواتە باڕاستگۆبین بەبنەمای کاروباری
ڕۆژانە وژیانمانەوە پابەندی ،،،،ڕاستگۆیی بین،،،،،

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.