▪ ڕاپەرین وەرچەرخانێکی مێژووی بوو لە بزافی نەتەوەیی کورد

نجم الدین محمد قەراجی

ڕاپەڕینی ١٩٩١ بریتیی بوو لە ڕاپەڕینێکی جەماوەریی، خەڵکی باشووری کوردستان، لەدژی ڕژێمی بەعس بەپاڵپشتی ھێزی پێشمەرگەی بەرەی کوردستانی. ئەوکات خەباتیان دەکرد دژ بەڕژیمی ئەوسای عێراق لە ٥ی ئازاری ١٩٩١ لە شاری ڕانیەوە ڕاپەرین دەستی پێ کرد، و تا ٢١ی ئازاری ١٩٩١ لەپاش ئازادکردنی کەرکووک کۆتایی ھات.

کە بەو شێوەیە دام و دەزگاکانی ڕژێمی بەعس لە باشووری کوردستان، کرانە دەرەوە و سەرجەم ھێز و سەربازەکانیان کوژران و بەدیل گیران، دوایی لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک مسعود بارزانی، وەک سەرۆکی بەرەی کوردستانی فەرمانیدا کە ڕێز لە سەربازە دیلەکان بگرن تا دەگەڕێنەوە، ناو کەس و کاریان ڕاپەڕینی گەلی کوردستان، رووداێکی گەورە و گرنگ و ناوازەی مێژوویی بوو.

دەسکەوت گۆڕانکاری و وەچەرخانێکی گەورەی ھێنایە ئاراوە، بووە هۆی ئەوەی هەڵبژاردن لەهەرێمی کوردستان ئەنجام بدات و ببێتە خاوەن پەرلەمانی کوردستان، و حکومەتێکی فیدرالی دروست بکات، کە ئێستا هەموو کورد بە هەموو ئایین و مەزهەبەکانەوە، لەژێر سایەی ئەو حکومەت و پەرلەمانە بە ئازادی و ئارامی خۆشگوزرانیەوە، تێدا دەژین.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.