▪ ڕاپەڕین گەلی کوردستان کە لە شاری ڕانیە دەستی پێکرد

ڕاژان عەبدولڕەحمان پیرۆ

ڕاپەڕین گەلی کوردستان کە لە شاری ڕانیە دەستی پێکرد لە ڕێکەوتی 5/ئازاری/1991 و لە 21 ئازاری هەمان ساڵدا بە ئازادکردنی کەرکوکی دڵی کوردستان کۆتایی هات؛

ئاماژەیە بۆ ئەو دەنگ و ئیرادە بەهێزەی گەلی کوردستان لە پێناو رەتکردنەوەی ستەم و داگیرکاری و خۆسەپاندنی ڕژێمی بەعسی گۆڕبەگۆڕ بەسەر ویست و خواست چارەنووسیدا، بە قوربانیدان و فیداکاری گەلی کوردستان لەسەر بنەمای یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی لایەنە سیاسییەکانی بەرەی کوردستانی و گشت پێکهاتە و چین و توێژەکانی گەلەکەمان؛ گەورەترین سەرکەوتنی مێژوویی بۆ گەلەکەمان تۆمار کرا.

ئیڕادەی یەکگرتووی گەلی کوردستان یەکسانە بە گەیشتن بە ئازادی و سەرکەوتن لە هەموو سەردەمێکدا، با ئەمڕۆش ڕاپەڕینی بەهاری 1991 بکەینە سەر مەشقی خۆمان و پەندو وانەی لێوەربگرین بۆ سەرکەوتنی یەکجاری گەلە ستەمدیدەکەمان.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.