▪ ڕوسیا ناچاردەبێت چەکی ئەتۆمی بەکاربهێنێت

کۆشکی کرملین ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە، ڕوسیا وەکو وڵاتانی دیکە خۆی بە دوردەگرێت لەبەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی و تاقیکردنەوەی ئەو چەکە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەگەر ڕوسیا هەستیکرد هەڕەشە لە سەر یەکپارچەیی خاکەکەی دەکرێت پەنا بۆ بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی دەبات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا ڕایگەیاند، ڕوسیا ئەگەر هەستی بەوەکرد هەڕەشەیەك هەیە بۆ سەر یەکپارچەیی خاکەکەی، ناچاردەبێت چەکی ئەتۆمی بەکاربهێنێت.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.