▪ ڕووداوێکی هاتووچۆ پێنج برینداری لێدەکەوێتەوە

لە سەر ڕێگای کەلار خانەقین نزیک ساڵەح ئاغا بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە پێنج کەس برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کران
بەیانی ئەمڕۆ (دووشەمە) بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری جێب لاریدۆ و تۆیۆتا هایلۆکس لە سەر ڕێگای کەلار خانەقین نزیک ساڵەح ئاغا پێنج کەس برینداربوون

ڕووداوەکە بەشێوەیەک بووە ئۆتۆمبێلی جۆری جێب بەئاراستەی قەزای خانەقین ڕۆشتوە و ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا هایلۆکس بەئاراستەی کەلار هاتوە لەنزیک ساڵەح ئاغا پێکیانداداوە، چوار لەبریندارەکان لەئۆتۆمبێلی جۆری جێب دابوون دوو پیاو دوو ئافرەت کە خوشک و بران و دانیشتوی سلێمانین

ئۆتۆمبێلی جۆری توێتا هایلۆکس تەنها شۆفێرەکەیتێدابوەو بریندارە، دانیشتوی قەزای کەلارە و لەدایک بوی (2000)ە.

بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ڕووداوەکە بەهۆی تێپەڕاندنی هەڵەوە ڕویداوە، لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

ڕاگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.