▪ ڕۆژی جیهانی خێزان….
لیا سیف ا‌لدین
لە ساڵی 1994ەوە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان 15ی ئایاری هەموو ساڵێکی وەکوو ڕۆژی جیهانی خێزان ، ڕاگەیاندووە و هەموو ساڵێک بە دروشمێکی تایبەت، سەرەنجی حکوومەت و گەلانی دونیا بەرەو لای ڕادەکێشێت.
رێکخراوی نەتەوەکان ئامانجی ڕێزنان لە ڕۆژی جیهانیی خێزان ، بە گرینگایەتی دانی کۆمەڵگای جیهانی بە خێزان، وەکو سەرەکی ترین بنەمای کۆمەڵگا و نەهێشتنی ئەو خاڵانە زانیوە کە لە دونیای ئەمڕۆدا، هەڕەشە لەم ناوەندە گەرموگوڕە دەکات. وێڕای ئەوە، ڕۆژی جیهانیی خێزان ، دەرفەتێکی گونجاوە بۆ هەڵکشانی ئاستی زانیاریی گشتی سەبارەت بە پرسە خێزانییەکان و تەشەنە پێدانی لە نێو کۆمەڵگا.
خێزان پێكهێنه‌رێكی گرنگی كۆمه‌ڵگایه، بناغه‌س بنیاتنانی خێزان له چۆنیه‌تی په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، واتا خێزان شانۆگه‌رییه‌كه‌یه منداڵ كاره‌كته‌ری ئه‌و شانۆیه‌ن وە یه‌كه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه له پێكهێنانی كۆمه‌ڵگه، هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له چه‌ند خێزانێك پێكهاتووه، خێزانیش به‌هه‌مان شێوه له چه‌ند ئه‌ندامێك پێكهاتووه
ڕۆڵی خێزان لە پەروەردە:
پێویستە تاک په‌روه‌رده‌یه‌كی مرۆڤ دۆستی دوور له توند‌و تیژی و جیاكاری جێنده‌ری بێت په‌ره‌وه‌رده‌یه‌ك كه توانای په‌خشكردنی خۆشه‌ویستی و ڕێزگرتنێكی زۆری تیابێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاوسه‌نگ ڕاگرتن و پێدانی سۆز و ئیهمالكردنه، واتا پیاده‌كردنی سزا و پاداشت دوور له توند‌و تیژی، خێزان دەبێت ژینگەیەكی هێمن و ئـارام دابین بكات بۆ ئەندامەکانی بە شێوەیەكی ئـاسوودەیی و دڵنیایی بژی چه‌نده ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌لامه‌ت و هێمن بێت هێنده زیاتریش پرۆسه‌ی ئاماده‌كاری بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست و هۆشیار خێراتر ده‌بێت
مرۆڤ لە خێزانەوە فێری بنەما ڕێكخراوەیییه‌كانی ژیانی كۆمەڵایەتی دەبێت
خێزان ناوەندێکە بۆ ڕاهێنانی تاکەکانی کۆمەڵ لەسەر مامەڵەکردنیکی باش لەگەڵ سەرچاوە جۆربەجۆرەکان، جا چ سەرچاوەی سروشتی، یان ماددییەکان بێت. خێزانی دەبێت هۆشیاری یاسی باڵایان هەبێت وە نەوەکانیان فێری هۆشیاری یاسای بکەن ، چونكه هۆشیاری یاسای ده‌بێته هۆی ئه‌نجام نه‌دانی كه‌مترین تاوان و لادانی قانونی.
ئەرکی خێزان پەروەردەکردنی ئەندامەکانیەتی ، لە پاكڕاگرتنی ژینگە و هەموو ئـەو كەلوپەل و دەزگه‌یانەی كە موڵكی گشتین. ئەرکی خێزان
دۆزینەوە و پەرەپێدانی هەموو ئەو توانا و هێزە مرۆیییانەی کە لەناو خێزانەکاندا هەیە و سەیرکردنیان وەکوو سەرچاوەیەکی گرنگ لەسەر ئاستی خود و کۆمەڵگە.
خێزان گرنگترین ڕۆڵ دەبینێت لە
ڕەفتار و کارلێک و چالاکیی تاکەکان لەناو کۆمەڵگەدا، ڕەنگدانەوەی ئەو پرۆسە فێرکارییەیە کە خێزانەکان لە ڕێگه‌ی پێگەیاندنی کۆمەڵایەتییەوە بەبەریاندا دەکەن. لەگەڵ ئەوەی لە سەردەمی ئێستادا زۆرێک لەو ئەرکانەی خێزان کە پێشتر بەرامبەر ئەندامەکانیان هەیانبوو، لە لایەن دامەزراوەی تر ئەنجام دەدرێن بەشێک لە خێزانەکان
بە خستنەڕووی كۆمەڵێك پاساو ، دایكان و باوكان ئەركی پەروەردەیی خێزان وەلاوە دەنێن و خۆیان بە دوور دەگرن لە پەروەردەكردنی منداڵەكانیان، لەو پاساوانە: زۆری دەوام، پەیوەندی خزمایەتی چڕ، ئاڵۆزبوونی ژیان، بەپلە دوو یان سێ بوونی خێزان لە رووی كاریگەری پەروەردەییەوە، خێرابوونی ریتمی ژیان
بەشێك لە دایكان و باوكان ئەركی پەروەردەكردنی منداڵ رادەستی خوێندنگە یان یانە هونەری و پەروەردەییەكان یان خزمەتكار دەكەن، بە بێ رەچاوكردنی ئەوەی ئەركی سەرەكی خێزان هاوبەشێتی دایك و باوكە لە پەروەردەكردنی منداڵدا یان بەشێك لە دایكان و باوكان ئاساییە بۆیان منداڵەكانیان لە ساواییەوە تا قۆناغی هەرزەكاری زۆرترین كاتیان لەبەردەم شاشەكانی میدیا جیاوازەكان بەسەربەرن بە تەنیا، سەرئەنجام حزوری دایك و باوك لە بەسەربردنی كاتەكانی منداڵ زۆر لاواز دەبێـت.
یاخود
پیادەكردنی شێوازەكانی پەروەردەی هەڵە و كەمترین گەڕانەوە بۆ سەرچاوە زانستییەكان لە پەروەردەی منداڵدا، لەو شێوازە هەڵانەی باون لە ناو خێزانەكاندا لە بواری پەروەردەی منداڵ پەروەردە بە نازپێدان، پەروەردە بە جیاكاری نێوان منداڵان، پەروەردە بە زەبر و ئەشكەنجەدان، پەروەردە بە توندوتیژی، پەروەردە بە سەپاندن، پەروەردە بە پاراستنی زیادلەحەد، پەروەردە بە سزادان، پەروەردە بە سات ساتیبونی دایك و باوك.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.