▪ ڕۆڵی ئافرەتانی کوردستان لە شۆرەشی گوڵانی پێشکەوتن خواز
نووسینی بابەت:- هۆزان موئەیەد عەلی
سەربازە ونەکانی شۆرشی گوڵان کێ بوون؟ ئەگەر پرسیارێک لە خومان بکەین کێ بون ئەوانەی بێ بەرامبەر بونە ئەگەری ئەم شۆرشە مێژوو شاهێدە ئافرەتانی کوردستان کە قارەمانانە پشتگیری شۆرشیان دە کرد تایبەت بە شۆڕشی گوڵان کە ئەو کات شۆڕش شۆڕشبو هیچ ئومێدێک بۆ بە رژەوندی خویان نەدەدیت تە نها بۆ خاکوو گە لو نیشتمان خەباتیان دە کرد بێی هیچ پاداشتێک ئافرەتە شۆرشگێرەکان چەکیان هەڵگرت شان بە شانی براکانیان و هاوسەرەکانیان لە ڕێکخستنی نهێنی دابوون پۆستیان لەبۆ شۆرش دەهێناو دەبردن ،کۆڕو کۆبونەوە لە مالە کانیا دە کرا شان بە شانی برا پێشمە رگەکان یارمە تی هاوسە رو براکانیان دە دا لە ڕێکخستن دابون. خوارد و خواردنەوەیان بۆیان ئامادە دەکرد ، بەرپرسیارەتی خێزانە کانیان و منداڵەکانیان هەڵدەگرت کە وە ک باوکو و برا و هاوسەرەکانیان پەیوەندیان بە شۆرش دەکرد. وەک باوک خێزانیان بە ڕێوە دەبرد. یارمە تی خیزانە کانیان دە دا لە چیاکان ژیانیان بە ڕی دە کرد چونکە ئەو کات پێشمەرگە هیچ داهاتێکی نەبوو کە خێزانی خوی بەرێوە ببات ، لەوە گەوڕەتر ئەو ئیرادەی ئافرەتان هەیان بو و تا ئێستاش هەمان هەستیان هەیە بۆ پەروەدەکردنی منالیان لە سەر هەمان ڕێباز ، لە هەمووی سەیرتر زور بێ داوا بون زور ئەوانەی شەهید بون و ئەوانەی لە ژیان نەماون و ئەوانەی ماونەتەوە ئێستاش دوعای خێر بۆ کورد و کوردوستان و خاک و میللەت دەکەن .هیچ داواکاریە کیشیان نیە ، کوا ئە م هەستە ئەم پرسیارە لەخۆمان بکەین ئافرەتان ئێستاش هەمان بیر و باوەریان هەیە ئامادەین بێ بەرامبەر خزمەت بکەین ئومێدم وایە ئافرەتانی کوردستان بگەڕێینەوە سەر هەمان ڕێچکەی ئەوان ،
شۆڕشی گوڵان قۆناغ و ده ست پێکێکی نوێ ی خهبات و ڕزگاریخوازی گهلی كورده، بهراورد به شۆڕشهكانی دیكهی پێش خۆی، خاوهنی كۆمهڵێك خهسڵەت و ئایندی تایبهته ڕاسته شۆڕشی گوڵان تهواوكهری شۆڕشی ئهیلووله و له پێناو هه مان ئەو ئامانجەی شۆرشی ئە یلول خەباتی بۆی دە کرد ههموو میللەتی کوردستانی هوشیار کردەوە ، شۆرەشی گوڵانی پێشکەوتن خواز بە دروشمی یان کوردستان یان نەمان بەرپا بووە لە( ۲٦ ) ئەیاری سالی (١٩٧٥) دەستی بە چالاکیەکانی کرد دژی زولم و ستەمی چەسپاوی رژێمی گور بە گوری بەعس و سەدامی دکتاتوری چەرخی بیستەم لەو کاتە دا میللەتی کورد توشی نەهامە تی زۆر هاتبوو پاشان نسکۆی ساڵی( ۱۹۷۵ ) لە شۆرەشی ئەیلول میللەتی مە چ ئومێدێکی نەمابو ، لە سەرانسەری جیهان، چونکە میللەتی ئێمە هیچ رێگایەکی تری نە بوو ، ڕژێمی بەعس هێرشی دوژمنانە هێنایە سەر کوردستان ، دەستی بە ئەنفال کردن کرد ( ۱۸۲ )هەزار کورد ژێر خاک کران بە زیندویی لە هەموو ناوچەکانی کوردستان بێ جیاوازی بێی یەک و دوو چ گوناحیان هەبوو بە تەنیا تاوانی ئیمە کورد ئەوە بوو کورد بووین ، میللەتی کیمیا بارانکرد ، لە سەرۆک مەسعود بارزانی و ئیدریسی جوانەمەرگ و چەند سەرکردەی دلسۆزی کورد لەو شورەشە لەسەنگەردابون ، هەموو لەبن چەتری مالی بارزان کۆبونەوە جارێکی تر میللەتی کورد چەکی شەرەفی هەڵگرت و کەوتینە بەر چیاو چوڵ و سەرەڕای ئەو کارانە دەست بەجێ هەموو خەڵکی کوردستان هاتن بونە پێشمەرگە و کادریر ئەوان لە بن زوڵم و زۆرداری زۆر دژیان دەستیان دەر هاوێشتە بەر چەکوو خەباتی سیاسی ، شورەشیان هەڵگیرساند سیاسەت لە ناو کوڵاناندا بە نهینی دە کرا ، زۆر خەڵک بە گرتن دە چوو لە سێداردەدران و تووشی زیندان دە هاتن چونکە بە نهێنی بوو لەناو ماڵان ، بە ڵام زۆر کوردی دڵسۆز جارێکی دی ئومێدی پەیدا کردەوە ،
بەڵام شۆرەشی ئەیلولی مەزن خەباتی چەکداری ئەگەر باسی لێ بکەم ڕۆژی سەختیان بەڕێ کرد بە سەدان کتێب ،کۆتایی نایێت پێشمەرگە و کادیر و سەرکردەی رێکخستنێن بە نەهێنی وەک چیرۆکیکی چڕ بە هەزاران چالاکیان ئەنجامدا دژی ڕژێمی بەعسی گۆڕ بە گوڕ و حکومەتی سەدامێ دکتاتور کەوتە بن زەخت و نەچاربوو هەوڵی لەگەڵ سەرکردایەتی کوردستان بکات لەبەرئەوەی ئەو ڕژێمەی حکومەتی عیراق لەڕابردوو رێکەوتنی لەگەڵ بارزانی نەمر کردبوو ، بەڵام لە رێککەوتنەکەی خوی پاشگەز بوە و خیانەتیان کرد بەڵام سەرکردایەتی کوردستان چ باوەڕی نەمابو ، ئامادە نەبوو هیچ رێککەوتنی دیکە لەگەڵ عیراق بکات ، داخوازی ئازادی و سەربەخۆیی گەڕانەوەی خاکی پیروزی کوردستانی دەکرد ، سەرانسەری کوردستان هەموو هێز و لایەنە سیاسیەکان یەک دەنگ و یەک هەلوێست بوون ، بەنهێنی دروشمیان لەناو شاخ و کوڵان و گوند بڵاویان دەکردەوە. ، بەرێگای رێکخستن بە نهێنی بوو حکومەت زۆر دەگەرا میللەتی بن بڕ بکات و کوردی لە ناو ببات بەلام میللەتی کورد چوکیان بە دوژمن دانا لەو کاتە شۆڕش ڕۆژ بە ڕۆژ بە هێزتر ده بوو عیراق لەسەر شەری خۆی بەردەوام بو هەر ساڵ خوی لە وەلاتێکی دراوسێ دەدا دواجار هێرشی لەسەر وەلاتی کوێت کرد و سەدامی دکتاتور لە ژێر ناوی کوێت پارێزگایەکی عیراقییە کوێتی داگیر کرد بەلم وڵاتی ئەمریکا و هاوپەیمانان هاتنە سەر خەت و لەوێ زیانێکی زۆریان لە عیراق دا و زۆر لاوازیان کرد چونکە عیراق چەندین شەری بە وەلاتانی دەوروبەری دەفرۆشت و لەشکەری خۆی بێهێز کرد شورەشگێرانی شۆرەشی گوڵان پەیدا بوون و دەستیان بە ئازادکرنی ناوچەکانی کوردستان کرد ڕاپەرینی سەرتاسەری دەستی پێکرد ناوجە بۆ ناوچە ئازادیان کرد لەشکەری عیراق خۆی ڕادەستی پێشمەرگەی کوردستان کرد ، دیسان میللەتی کوردستان بە گشتی پاشی ئاداری سەرهەڵدانی (۱۹۹۱ )بن دەستی رەتکردەوە ، هەموو ئاوارە و دەربەدەری وەڵاتی تورکیا و ئیران بوون و کۆچی ملیۆنی دەستی پێکرد ئەوکات هەموو جیهان هاتە سەر خەت و بۆئەوەی کیشەی کورد چارەسەربکەن خاتوو دانیال میتران خێزانی سەرۆکی فەرەنسا لەو کاتە خێزانی فرانسو میتران بوو سەرۆکی فەرەنسا لەگەڵ کومەڵگەی نێو دەوڵەتی کەوتنە بەرگریکردن و بۆ کیشەکانی کورد ، ئەمریکا هاتە سەر خەت و هێلی(۳٦ )بو حکومەتی عیراقی وەک هێلی سور داینا ، میللەت لە غەریبی دەربەدەری بون و گەڕانەوە خاکی پیروزی کوردستانی ئازاد بەرهەمێ شورەشی هەموو پارت و لایەنە سیاسی و کوردستانیە کان لەو کاتەدا یەک بیروڕابوون. بەرەی کوردستانیان دانا ،
و بەرهەمی شۆرەشی گوڵان و زۆربەی ناوچەکوردستانیەکانیان ئازادکرد حکومەت و پەرلەمانیان دامەزراندن کوردستانیەکان بەخۆیان کاری خویان بە ڕێوە دەبرد تاکو گەیشتینە قوناغی ئەمڕۆ ٫ لەوکاتەدا بۆگەلی کورد شۆرەشێکی پڕ ئومێدی بوو کە گەلی کوردستانیان هەموو دەزانن ئەمڕۆ(٤٤) ساڵ دەبێت لەسەر بەرپابونی ئەم شۆرەشە خەباتی کوردیان بە دونیا ناساند ، هەموو میللەت فەخرو شانازی پێ دەکات .رێزو سڵاو بۆ قارەمانانی ئەو شۆرەشە مەزنە ، چەندین سەرکردەی ناوچەکانی کوردستان و چەندین داستانی لێ ئەنجامدرا سوپاس بۆهەموو قارەمانانی کوردستان نەیانهێشت ئەو میللەتە بن دەستی زوڵم و زۆرداریدا بژیت ، ئێستاش ئافرەتانی کوردستان هیچ خویان کەمتر نابێنن لە باب و براکانیان و شان و بەشانی پیاوان لە ناو سیاسەت و حکومەت دان بەلام پێویستمان بە هەستی جارانە هی ئافرەتانی خوڕاگر کە بێ بەرامبەر دەمانەوێت خزمەت بکەین .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.