▪ ڕۆڵی میدیا له به‌هێزكردنی به‌شداریی گشتی
دهۆک بەڕۆژی
كوردی و رۆڵی ئه‌رێنی و نه‌رێنی له به‌شداریی گشتیدا،ره‌نگدانه‌وه‌ی ئاراسته‌كردنی زانیارییه‌كان له كه‌ناڵه فه‌رمی و نافه‌رمییه‌كان سوسیال میدیا له‌سه‌ر ژیانی رۆژانه‌ی هاووڵاتیان ده‌خاته روو،هه‌روه‌ها شه‌نوكه‌وی ئه‌و هۆكارانه ده‌كات كه بونه‌ته هۆی كه‌می به‌شداریی هاووڵاتیان و ئاستی به‌رپرسیارێتی هه‌واڵ و زانیاری‌دا.
بابه‌تی به‌شداریی گشتی له كایه جیاوازه‌كاندا وه‌ك كایه‌ی سیاسی،كۆمه‌ڵایه‌تی،ئابوری …هتد، فه‌راهه‌م ده‌كرێن و ئه‌و ئامرازانه‌ی ده‌گیرێنه به‌ر بۆئه‌وه‌ی به‌شداریی گشتی خۆی تێدا مانیفێست بكات،وه‌ك كاراكته‌ری سه‌ره‌كی و ئاراسته‌كار یان وه‌ك كاراكته‌ری پاسیڤ و ئاراسته‌كراو وابه‌سته‌یه به‌جۆری سیستمی سیاسی وڵاته‌وه.
له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستاندا تا ئێستا ده‌ستورێكی تایبه‌ت نییه كه جۆر‌و سیستمی حكومرانی پێناسه بكات و چوارچێوه یاساییه‌كه‌ی ته‌نها له‌ناو عێراقدا وه‌ك هه‌رێمێكی فیدراڵ دیاری كراوه،هه‌رچه‌نده ئامرازه‌كانی به‌شداری گشتی تاراده‌یه‌ك به‌رده‌ستن،هاوشێوه‌ی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن،سه‌دان رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی،سه‌كۆكانی به‌شداری گشتی و كۆڕ‌و كۆبونه‌وه‌و چالاكییه‌كان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاستی به‌شداری گشتی له ئاستێكی زۆر نزمدایه.
ئه‌وه‌ی له واقیعدا ده‌بیندرێت، بۆشاییه‌كی گه‌وره له نێوان حكومه‌ت و هاوڵاتیاندا هه‌یه،به‌شدارییه‌كان هاوڵاتیان نه‌یان توانیوه كاریگری له‌سه‌ر بریاره‌كانی ده‌سه‌ڵات دروست بكه‌ن، هۆكاره‌كانی ئه‌م لاوازی به‌شدار گشتییه زۆرن ته‌ركیزی ته‌واو ده‌خه‌یه‌نه سه‌ر رۆڵی میدیا له‌و بواره‌دا،به‌تایبه‌تی كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فزیۆن و سۆشیال میدیا به‌هه‌ند وه‌رده‌گرین،له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن بۆ خۆیان وه‌ك ئامرازێكی گرنگ له رێگه‌یانه‌وه زانیارییه‌كان ده‌گه‌یه‌ندرێته هاوڵاتیان و به‌هه‌مان شێوه‌ش ده‌توانێت له رێگه‌ی به‌شداری هاوڵاتیانه‌وه پرس و كێشه‌كانیان بگه‌یه‌نێته لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار،ئه‌مه‌ش هۆكارێكی سه‌ره‌كییه كه له‌م راپۆرته‌دا كاریان له‌سه‌ر ده‌كه‌ین و رۆڵیان له به‌شداری گشتیدا ده‌خه‌ینه‌روو،هه‌وڵ ده‌ده‌ین وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه بده‌ینه‌وه .
له‌گه‌ڵ بونی ژماره‌یه‌كی زۆری كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یان و سۆشیال میدیا وه‌ك ئامرازێك كه هاوڵاتیان توانیبێتیان له رێگه‌یانه‌وه به‌شداریی بكه‌ن و خواسته‌كانیان بگه‌یه‌نن، له چ ئاستێكدا به‌شداری گشتی به‌دیده‌كرێت.رۆڵی سۆشیال میدیا و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن له‌م نێوه‌نده‌دا چیه‌و كاریگه‌رییه‌كانی پارته سیاسییه‌كان له‌سه‌ر كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن له‌م نێوه‌نده‌دا چییه‌و كاریگه‌رییه‌كانی پارته سیاسییه‌كان له‌سه‌ر كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه تا چه‌ند بوه‌ته هۆی ره‌خساندنی ده‌رفه‌ت بۆ ره‌خساندنی به‌شداری كارای هاوڵاتیان به‌بێ جیاوازی.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.