▪ ڕۆڵی میدیا لە پرۆسەی هەڵبژاردندا
فرسەت سەید شکور
باسکردن لە ئەرکەکانی میدیا لە چوارچێوەی هەڵبژاردنەکاندا، زۆرجار سەرنج دەخاتە سەر ڕۆڵی “چاودێری”یان: بە لێکۆڵینەوەیەکی بێ بەربەست و باسکردنی سەرکەوتن و شکستەکانی کاندیدەکان.
میدیاکان لە توانایاندایە ڕای گشتیی ئاگاداربکەنەوە لەوەی کە چەندە بە کاریگەریی مامەڵە لەگەڵ پرۆسەی هەڵبژاردندا دەکەن، لە هەمانکاتدا؛ میدیا ڕۆڵی دیکەی هەیە لە چالاککردنی بەشداریکردنی تەواوەتی گشتی لە هەڵبژاردنەکاندا بەم شێوەیە:
١.بە هوشیارکردنەوەگ دەنگدەران لەسەر ئەوەی چۆن مافەکانی خۆیان بە کاندیدەکان موومارەسە دەکەن.
٢.بە چاودێریی و سەرنجیان لەسەر پەرەپێدانی بانگەشەی هەڵبژاردن.
٣.بە دابینکردنی سەکۆیەک بۆ لایەنە سیاسییەکان و کاندیدەکان بۆ گەیاندنی پەیامی خۆیان بە دەنگدەران لەشێوەی کۆڕ و سیمینار و ڕەخساندنی دەرفەتی گفتوگۆ.
٤.بە دابینکردنی سەکۆیەک بۆ خەڵک بۆ گەیاندنی نیگەرانییەکان، بۆچوون و پێداویستییەکانیان، بە لایەنە سیاسییەکان و کاندیدەکان.
٥.بە ڕێگەدان بە لایەنەکان و کاندیدەکان بۆ مشتومڕ لەگەڵ یەکتر بە واتای هەڵسەنگاندنی ئاست و توانستی کاندیدەکان.
٦.ڕاپۆرتکردنی ئەنجامەکان و چاودێریکردنی ژماردنی دەنگەکان.
٧.بە وردبوونەوە لە خودی پرۆسەی هەڵبژاردن، لەوانەش بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن، بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی دادپەروەری پرۆسەکە و کاراییەکەی و ڕاستگۆییان لە پرۆسەکەدا.
میدیا تاکە سەرچاوەی زانیاری نییە بۆ دەنگدەران، بەڵام لە جیهانێکدا کە پەیوەندییە جەماوەرییەکان کاران، ئەوە میدیایە کە ئەجێندای سیاسیی دیاری دەکات، تەنانەت لە وڵاتانی کەم پێشکەوتووی تەکنەلۆژیاشدا.
ڕاپۆرتێکی ئینستیتیوتی قاهیرە بۆ لێکۆڵینەوە لە مافەکانی مرۆڤ بەم شێوەیە باسی ڕۆڵی میدیا دەکات؛
ڕاگەیاندن ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت لە ئاگادارکردنەوەی هاووڵاتییان لە ڕووداوە هەنووکەییەکان و هۆشیارکردنەوەی خەڵک لە بابەتی جۆراوجۆر لە هەر کۆمەڵگایەکدا. هەروەها کاریگەرییەکی زۆر بەرچاوی لەسەر بۆچوون و شێوازی بیرکردنەوەی خەڵک هەیە. میدیا ئامرازی سەرەتاییە کە لە ڕێگەیەوە ڕای گشتی لە قاڵب دەدرێت و لە هەندێک کاتدا دەستکاری دەکرێت. ئەگەر ئەمە ڕۆڵی میدیا بێت ئەوا لە ڕەوتی ئاسایی ڕووداوەکاندا، ئەوە لە قۆناغە ناوازەکاندا هێندەی تر گرنگتر دەبێت، یەکێک لەوانە کاتەکانی هەڵبژاردنە، کاتێک میدیا دەبێتە یاریزانێکی سەرەکی.
میدیا تاکە سەرچاوەی زانیاری نییە بۆ دەنگدەران، بەڵام لە جیهانێکدا کە پەیوەندییە جەماوەرییەکان زاڵن، ئەوە میدیایە کە ئەجێندای سیاسی دیاری دەکات، تەنانەت لە وڵاتانی کەم پێشکەوتووی تەکنەلۆژیاشدا. ڕاپۆرتێکی ئینستیتیوتی قاهیرە بۆ لێکۆڵینەوە لە مافەکانی مرۆڤ بەم شێوەیە باسی دەکات؛
ڕاگەیاندن ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت لە ئاگادارکردنەوەی هاووڵاتییان لە ڕووداوە هەنووکەییەکان و هۆشیارکردنەوەی خەڵک لە بابەتی جۆراوجۆر لە هەر کۆمەڵگایەکدا. هەروەها کاریگەرییەکی زۆر بەرچاوی لەسەر بۆچوون و شێوازی بیرکردنەوەی خەڵک هەیە. میدیا ئامرازی سەرەتاییە کە لە ڕێگەیەوە ڕای گشتی لە قاڵب دەدرێت و لە هەندێک کاتدا دەستکاری دەکرێت. ئەگەر ئەمە ڕۆڵی میدیا بێت ئەوا لە ڕەوتی ئاسایی ڕووداوەکاندا، ئەوە لە قۆناغە ناوازەکاندا هێندەی تر گرنگتر دەبێت، یەکێک لەوانە کاتەکانی هەڵبژاردنە، کاتێک میدیا دەبێتە یاریزانێکی سەرەکی. هەڵبژاردن تەحەدایەکی بنەڕەتی بۆ میدیا پێکدەهێنێت،
ڕۆڵی بنەڕەتی میدیا ڕۆشنگەری و پەروەردەکردنی خەڵکە و وەک سەکۆیەکی بێلایەن و بابەتیانە مامەڵەکردنە بۆ گفتوگۆی ئازادی هەموو دیدگاکان.
هەر لەبەر ئەم هۆکارەیە کە بۆ نموونە تیمەکانی( چاودێری هەڵبژاردنەکان) بە شێوەیەکی ڕۆتینی لێدوان لەسەر دەستڕاگەیشتن بە میدیاکان و ڕووماڵکردنی هەڵبژاردنەکان دەدەن وەک پێوەرێک بۆ حوکمدان لەسەر ئەوەی کە ئایا هەڵبژاردنەکان دادپەروەرانەن یان نا.
چاودێریکردنی میدیا
چاودێریکردنی میدیا لە ماوەی هەڵبژاردنەکاندا بووەتە کارێکی باو، کە تێکەڵەیەک لە شیکاری ئاماری و تەکنیکەکانی لێکۆڵینەوەکانی میدیا و شیکاری گوتار بەکاردەهێنرێت بۆ پێوانەکردنی ڕۆڵی میدیا لە هەڵبژاردنێکدا.
ئەو ڕێگا زۆرانەی کە میدیاکان پرۆسەی هەڵبژاردنە دیموکراسیەکان مسۆگەر دەکەن بە گشتی دەکەونە یەکێک لەم پۆلانەی خوارەوە:
*میدیا وەک شەفافیەت/چاودێر.
*میدیا وەک پلاتفۆرمی بانگەشەی هەڵبژاردن.
*میدیا وەک مەکۆی کراوە بۆ گفتوگۆ /دەنگی گشتی.
*میدیا وەک پەروەردەکاری گشتی.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.