▪ ڕیفراندۆم دەرئەنجامی دژایەتی

زانا عبدالباقی

ڕیفراندۆم شۆڕەشێکی تەواو دیموکراسی و ڕەوابوو دژی چەندین ساڵی بن دەستی و دژایەتی ناڕەوە لەلایەن عێراقەوە، دەوڵەتی عێراق هەر لە دروست بوونی تا ئێستا نەتەوەی کوردی ڕەتکردووەتەوە و نەیانویستووە وەکو خاوەنی راستەقینەی ئەم خاکە قبولی بکەن، لە دوای ڕژێمی بەعسی فاشیست گۆتمان لە عێراقێکی فیدڕال پێکەوە دەحەسێینەوە بەڵام بە داخەوە فیدڕالییەت نەیتوانی کۆتایی بەو زۆڵمە بەردەوامەی عێراق بهێنێت، دەسهەڵاتدارانی بەغدا بۆن بە بۆکەڵەی وڵاتانی دراوسێ و دژایەتیکردنی هەرێمی کوردستانیان کردە جورێک لە مودێلی حکومەڕانی بەسەر دەوڵەتی عێراقدا سەپێنرا تەنانەت دەست برا بۆ قوتی خەڵکی هەرێمی کوردستان و برسیکردنی میلەتێکیان کردە پرسێکی سیاسی کە قەرار وابوو شەریکی ڕاستەقینەی عێراق بن بەڵام بەغدا نەک ئەو شەریکاتییەی قبول نەکرد بەڵکو وەکو بەشێک لە خۆشی حیسابی بۆ گەلی کورد نەکرد، کاتێک گەیشتینە ئەو قەناعەتەی کە ناتوانین لە وڵاتێکدا بە شەریکی پێکەوە بژین و هیچ خاڵێک نییە کە کۆمان بکاتەوە بڕیارماندا بە شێوازێکی تەواو دیموکراسی ئەو پەیامە بدەینە عێراق و جیهان کە چیدی ئەو زۆڵم و داگیرکارییە قبول ناکەین.

زۆڕ جار دەبیستین دەڵێن ئەگەر ڕیفراندۆممان نەکردبا باشتر دەبوو وەک لە چاوپێکەوتنێکدا مەلا بەختیار وتی:
قاسم سولێمانی پێی وتین ڕیفراندۆم مەکەن تا شاخی حەمرین بۆ ئێوە بە کەرکوکیشەوە!
جا بە حیسابی کاک مەلا بەختیاربێت سلێمانی شتێکی باشی وتووە؟ ئێ خۆ تا حەمرین هی ئێمەیە کەس خێرمان پێ ناکات، تا حەمرین نە مۆڵکی قاسم بوو و نە ئێستا قائانی خاوەنییەتی و نە هیچکات مالکی و عەبادی خاوەنی بوونە، خاوەنە ڕاستەکە میلەتی کوردە بۆیە کەس ناتوانێت زەوییەک بە خێر بداتەوە بە خاوەنە ڕاستەکەی.
ئێمە ڕیفراندۆممان بۆ ئەوە نەکرد تا جوگرافی کوردستان و ناسنامەی چەند ناوچەیەکی کوردستان دیاری بکەین، ئەوە قەزیەیەکی گەورەی نەتەوەیەکە بۆیە ئێمە پەنامان برد بۆ ڕیفراندۆم تا چیتر ژێردەستە نەبین ئەگەر قاسم سلێمانی ناوچەیەک کە مافی خۆتە بەخێر پێیدای کەواتە دووبارە ژێر دەستەییت قبول کرد، ڕیفراندۆم بۆ ئەوەبوو مافەکانمان بە دەستبهێنین نەک چاوەڕێ بین خەڵکانی تر مافی ئێمە بە خێر پێمان بفرۆشنەوە.

٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ڕۆژی شکۆ و شانازی هەموو کوردێک
دڵنیابن ڕۆژێک هەر دەگەین بە سەربەخۆیی

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.