▪ ڕیفراندۆم و پەڕاوێکی زێرینی مێژووی
نجمەدین محەمەد قەراجی
گشتپرسی هەرێمی کوردستان یان ڕیفراندۆم، لەمانگی ئەیلوولی ساڵی ٢٠١٧ بڕیاری ئەنجامدانی ڕیفراندۆم، بڕیار هەڕەمەکی نەبووە بەڵکو پرس لێکتێگەیشتنی هەموو لایەنە سیاسیەکان وە بەرئەنجامی بیرکردنەوەی لایەنە شۆڤینیەکان بوو دەرحەق بە گەلی کوردستان دەکرا ویستیان هەرێمی کوردستان لەدەست کورد دەر بێنن بیکەنە شاریکی عێراقی عەرەبی بەڵام تاوتۆ کردنی دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە بارودۆخی ئیقلیمی ململانێ جەمسەرەکانی جیهان گەلێک ڕووداوی تر کەتایبەت بەکوردستان چەندین هۆکاری تر دەهاتە پێشەوە وەک ڕادەست کردنی سنورەکان هەرێم گەڕانەوە حهشدی شهعبی و سوپای عێراق ههموو ئەو شوێنانەی كه پێشتر له ترسی داعش تێیدا هەڵاتبوون و دواتر پێشمهرگه بهخوێن بهرگری لهو شوێنانه كردبوو كشانهوهی هێزی پێشمهرگه لهناو شاری كهركووك و گهڕانهوه بۆ سنوورهكانی پێش ٢٠٠٣ (نێوان قوشتەپە وهەولێر) قەدەغەکردنی زمانی کوردی لەشاری کەروکوک ودەرکردنی بارەگانی حزبە کوردیەکان کشانەوەی هێزی ئاسایش لەجێگای ئەوان ئەمن و مخابراتی عیراقی ئتلاعات ایرانی بۆشایەکان پڕ بکەنەوە هەروەها بەرزکڕدنەوەی ئاڵای کوردستان بەهەموو شێوەیەک قەدەغە بکرێت هەروەها لەهەموان گرنگتر ئەوەبوو ویستیان ماددەی 140 هەڵوەشێننەوە پۆستی پارێگاری کەرکوک لەکورد وەرگرنەوە کۆمەڵێک کێشەی ترکە تایببەت مافەکانی گەلی کورد کە ئامەدە نەبوون دا بەمافەکانمان بنێن بەتایبەتی جێناکوکیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
بۆیە دوای چەندین کۆبونەوە لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەند بەردەوام کێشەی بۆ کورد دروست دەکرد لەڕووی سیاسی و ئابوری تەگەرە خستنەوە بۆ پێنەدانی بودجە و پێنەدانی مووچەی هەرێمی کوردستان و کێشەی زەوی زاری ناوچە دابرێنراوەکانی کوردستان و کەرکوک بەتایبەتی .هەموو کات دەسەڵاتی عێراق مافى ڕەوای گەلەکەمان پێشیل دەکرد کاروانی خەباتی سیاسی جەماوەری بزاڤی ڕزگاریخوازی خەڵکی کوردوستان بە رابەرایەتى رێبەرى نیشتیمانى گەلەکەمان جەنابی سەرۆک مسعود بارزانى و بە پشتیوانى سەرجەم هێزەسیاسییەکانى کوردوستان ، ڕیفڕاندوم یاسایی کودەنگى نیشتیمان خوازى گەلى کوردوستانی ئەنجامدا بۆ رەتکردنەوەى ژێردەستى و خۆنە چەماندن.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.