▪  ڕێبازی بارزانی نەمر ڕێنیشاندەری کوردایەتی بوو

جبار عبداللە

حەقیقەتێک هەیە پێویستە هەموولایەک ئەوە بزانێت کە بارزانی نەمر شانبەشانی هەڤاڵەکانی دژی چەوسانەوەو زوڵم و ستەمی داگیرکەران وەستانەوە بێ ئەوەی کۆڵبدەن یان خۆبەدەستەوە بدەن، ژیانی ڕۆژانەی ئەو کەڵەپیاوە پڕبووە لەئاوارەیی و دەربەدەری ڕۆژێک بەدەستی ڕژێم و ڕۆژێک بەدەستی جاشە بەکرێگیراوەکان، هەر هەنگاوێک یان پیلانێک لەدژی کورد بوونی هەبووایە بارزانی نەمر بەورەیێکی پۆڵاینەوە لەدژی دەوەستایە، کوردایەتی و گێڕانەوەی شکۆی نەتەوەیی لەهەوڵ و قارەمانێتی ئەو پیاوە مەزنە سەرچاوەی گرتووە، یەکسانی و عەدالەت لەبیرو هزری ئەو شۆڕشگێڕە بووە بنەمایێک بۆپەیڕەوکردنی دادپەروەری لەنێو ڕیزەکانی پێشمەرگە، ژیانی شاخ و نوستن لەسەر تاشەبەردەکان بۆ ئەوەبوو کورد بەهیواو ئاواتەکانی بگات، چوون بۆ یەکێتی سۆڤیەت یەکێک بوو لەپلانە سەرکەوتووەکانی بارزانی نەمر دوای ڕووخانی کۆماری مهاباد، ئەگەر گەلی کورد تاکو ئیستا لەگەورەیی ئەو پیاوە تێنەگشتبێت کەچەندە هەوڵی داوە بۆ سەرخستنی دۆزی ڕەوای کورد بێ جیاوازی لەنێوان پارچەکانی کوردستان ئەوە لەئیستاوە دەتوانێت خۆی دڵنیابکاتەوە کەمستەفا بارزانی یەکێک بوو لەدامەزرێنەرانی کۆماری مهاباد ئەمەش دڵنیابوونەوەیە بۆ هەر تاکێک کەبارزانی نەمر جیاوازی لەنێوان بەشەکانی کوردستانی نەکردووە، ئەوەی بۆ ئەو مەزن و پێشەوایە گرنگ بوو پیشاندانی ئەو خەباتە شۆڕشگێریە بوو بەڕووی زلهێزەکانی جیهان و بەدیهێنانی خەونی ئازادی و سەربەستی، ئەو دڵسۆزی و خەمخۆریەی بەڕێزیان بووە هۆکارێک کەبەشێک لەو کوردانەی دۆستی دوژمن بوون پاشکشە بکەن و ڕێگای حەقیقەتی کوردایەتی بگرنەبەر، بەڵام بەمخابنیەوە وەفاداری بۆ ئەو خەباتگێڕە لای خاینانی کورد هێشتان جێگای دوو دڵیە، تاکە سەرکردەبوو بەرژەوەندی مللەتەکەی لەپێش بەرژەوەندیەکانی خۆی و هۆزەکەیدابوو، شۆڕشگێرێک بوو تەواوی گەلی کورد متمانەی پێ هەبوو بۆ دروستکردنی دەوڵەتێکی کوردی لەناوچەکەدا، گەڕانەوە بۆ سەر بیروباوەڕی ئەو گەورە سەرکردەیە قۆناغێکی نوێ بۆ کورد دەستپێدەکات و دوژمنان ناتوانن ببنە بەربەست لەبەردەم پێشکەوتنەکان و داهاتویێکی پڕ لەئینتیمای قەومی و نشتیمانی لەدڵی نەوەکانمان دەچێنرێت،

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.