▪ ڕێـــــــــــــــــوی ..
کاروان علی ــ نووسەری منداڵان
وریــا و خـێـرا و زیـتـەڵەم
دووژمـنـی چـەک و تـەڵەم
زیــــرەک و زۆر لــــێـــزانم
لـە ڕاودا بـــێــهـــاوشــــانم
مریشک و جوجەڵە دەخۆم
بێـدەنگ و زۆر لە سەرخۆم
کـاتـێـک ڕاو دەکـەم خـێرام
پـێـمـدەڵـێـن زۆر بــێـوەفام
کــەچـی وانـیــم دڵـســۆزم
خـاوەنی هـەسـت و سـۆزم
زۆرێـک دەڵــێــن فـێــڵـبـازە
زۆر بــــــــەڕاز و نـــــیـــازە
ڕاســـتـە بـــەڕاز و نـیـــازم
بـــەڵام چـــاک و بــێــنــازم
فـــێــڵبــازنــیــم بــۆ ژیــانم
ڕاو کــــەرێـــکــی لــێـــزانم
ڕەنــگ سـورم یـاخـود بۆرم
بـە سـروشـتم گـۆشتـخۆرم
مـن ڕێـویــم هـــاوڕێـتــــانم
دۆسـتی بـە دڵ و گـیانـتانم.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.