▪ ڕێكه‌وتنی “11 ئازار” به‌ڵگه‌یه‌كی مێژووی و بنەمایەكی یاسایی
ئەحمەد
گلی
”ڕێكه‌وتنی “11ی ئازاری 1970” له‌سه‌ر ده‌ستی نه‌مر “مه‌لا مسته‌فا بارزانی” ده‌رئەنجامی خه‌بات و تێكۆشان و قوربانیدانی ده‌یان ساڵەی بزووتنەوەی سیاسی و چەكدارای گەلی كورد لە چوارچێوەی گەورەترین شۆڕەشەكەی بوو, كه بووه گرنگترین ده‌ستكه‌وتى مێژووى نوێى تێكۆشانى ئازادیخوازیى گه‌لى كوردستان و بۆ یه‌كه‌مین جار به به‌ڵگه‌نامه‌ى یاسایى دان به مافه ڕه‌واكانى گه‌لی كوردستان له‌باشور بنرێت.
“بارزانی نه‌مر” كە هه‌میشه باوەری بە چارەسەری ئاشتیانە و دانوستان بۆ چارەسەركردنی پرسی كورد ھەبوو، ده‌سه‌ڵاتی به‌عسی له‌ناوچوو دوای چەندین شكست لە ساڵانی 1968 ـ 1969 پەنای بۆ دانوستانی ھێنا‌و چەندین دانوستانی نێوان حكومەتی عێراق و سەركردایەتی شۆڕشی ئەیلول لێكەوتەوە, سه‌دام حوسێن-ی گۆربه‌گۆر جێگرى سه‌رۆك كۆمارى ئه‌وكاتى عێراق, چه‌ندجارێك سه‌ردانى سه‌ركردایه‌تى شۆڕشى كرد و دواتر رێكەوتننامەی “11 ئازاری” لێكەوتەوە و بەیاننامەی ھاوبەش له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى جه‌ماوه‌رى له‌لایه‌ن “احمد حسن به‌كر” سه‌رۆك كۆماری ئه‌وكاته‌ی عێراق راگەیەنرا.
ئەم ڕێکكه‌وتنه مێژووییه, ڤاكتهری دڵخۆشی و ئومێدبوو بۆ گەلی كوردستان به‌گشتی له ناوچه‌كه و جیھان, تاكیی كورد بۆیی روونبوییهوه خاوه‌ن دۆزێكی ڕه‌واو حه‌قن و پێویسته پاڵپشتی سه‌ركردایه‌تی بزاڤی ڕزگاری خوازی كوردبكهن بۆ به‌ده‌ست هێنانی ماف و خاك یان كه‌له‌لایه‌ن ڕژێمه داپڵۆسێنه‌ره‌كانی عێراقه‌وه داگیركراوه,
هه‌رله‌م ڕێكه‌وتنه مێژووییه‌دا له‌به‌ندی “یه‌كه‌م و چواره‌م و شه‌شه‌م و حه‌وته‌م و هه‌شته‌م” بریاردرا “كه‌ركووك و خانه‌قین و شنگال و ناوچه كوردستانیه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان” كۆتایی به‌ته‌عریبكردنی بهێنرێت و كاربه‌ده‌ستانی پارێزگا و قه‌زا و ناحیه‌كانی زۆرینه كورد، كوردبن یان كوردی بزاننن, قوتابیانی كورد به‌زمانی كوردی بخوێنن و گوندنشینه كورده‌كان بگه‌رێنرێته‌وه زێدی خۆیان و فه‌رمانبه‌ره كورده‌كان بگه‌رێنرێته‌وه سه‌ركاری خۆیان, به‌ڵام چه‌ند مانگێك به‌سه‌ر واژۆكردنی ڕێكه‌وتنه‌كه‌دا تێنه‌په‌ڕی بوو، حكومه‌تی به‌عسی ڤاشست پێچه‌وانه‌ی ڕێكه‌وتنه‌كه ده‌ستی كرد به‌درێژه‌دان بهتهعریبی كه‌ركووك و ناوچه‌كه‌و گۆرینی ناوی خوتابخانهكوردیهكان بۆ عه‌ره‌بی و هێنانی فه‌رمانبه‌ری عه‌ره‌ب و هێنانی عه‌ره‌بی هاورده له‌ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق و نشتهجێكردنیان له‌سه‌رخاك و ئاوای كوردانی ناوچه‌كه به‌هه‌مان شێوه‌و پرۆسه‌ی كه‌ئێسته له‌لایه‌ن نه‌وه‌كانی هه‌مان عه‌قڵیه‌تی سه‌رده‌می به‌عسی ڤاشست له كه‌ركووك و ناوچه كوردستانیهكێشهلهسهرهكان ئه‌نجام ده‌درێت, كه ئه‌مه‌ش ڤاكتهرێك بوو “بارزنانی نه‌مر” سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی گه‌لی كورد, نه‌ڕۆنه ژێر ئه‌وباره‌و دووباره شۆرش دهسپێبكهنهوهو دژیی سیاسه‌تی به‌عسی ڤاشست بۆستنهوهو, ڕێكه‌وتنی “11 ئازاری 1970” وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌كی مێژووی به‌هێز مایه‌وه‌و بووە بنەمایەكی یاسایی حاشاهه‌ڵنه‌گر بۆ ره‌وایه‌تی دۆزی كورد و به‌ده‌ست هێنانی مافه‌كانمان.
لەم یادە پیرۆزەدا درودووسڵاو بۆ روحی پاكی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری كورد‌و كوردستان سه‌روه‌ریان باوكی روحی نه‌ته‌وه‌ی كورد “بارزانی نه‌مر و كاكه ئدریس”ی هه‌میشه له‌یاد.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.