▪ ڕێکخستنی ناو ماڵی کوردی ئەرکێکی نیشتیمانی یە

خەبات تارق مەولود ساڵەیی

ئەو کوردستانە بە خوێنی شەهیدان و گیافیدایی پێشمەرگە پێک هاتووە . پێشمەرگە کاتێک ڕێگای کورد و کوردستانی هەڵبژارد هیچ بیری لە خۆی و خێزان و ماڵ و منداڵی نە کردەوە . پێشمەرگەی دڵسۆزی نیشتیمان ئامادە بوو هەموو خێزانەکەی بکات بە قوربانی لە ڕێگای سەربەخۆیی کوردستان .

ئەو بارو دۆخەی ئێستا خوازیاری قوربانیدانی زیاترە بەداخەوە بە هۆی ئەو هەموو دوژمنەی ناو خۆیی و دەرەکی کە دەوریان داوین بارو دۆخەکە لە باش ناچێت . پێویستە هەموو دەست لە ناو دەست بەرنگاری ئاستەنگەکان ببینەوە . پێویستە کورد زۆر خێرا بیرێک لە ڕێکخستنی ناو ماڵی کوردی بکاتەوە و یەک بگرێت . ئێستا لەمبارو دۆخەدا پێویستە بیر لە ئەولەوییەتەکان بکەینەوە و کام هەنگاو پێویسترە ئەو بکەین .

هەموو لایەنەکانی کوردستان خۆیان بە نەتەوەیی دەزانن !!! هەر بۆیە پێویستە نەتەوەیی بوونی خۆیان بسەلمێنن دەست درێژخەر بن لە یەک بوونی ناو ماڵی کوردی . ئێستا کاتی یەکگرتنە و پێویستە هەموو جیاوازی یەکان و دیوارەکانی بەینتان تێک بشکێنن و یەک بگرن .

ئەگەر بێت و یەک نەگرن بەزەرەی هەر هەموو کورد تەواو دەبێت . راستە ئێستا دژایەتی قەوارەی کوردستان دەکرێت بە گشتی و ڕووەکان لە دژی پارتی یە . بەڵام هەرگیز دوژمنان واز لە دژایەتی کورد ناهێنن . دوژمنانی گەلی کورد دووای ئەوەی دوبەرەکی دەخەن ناو ماڵی کورد و پەرتەوازەیان دەکەن ئەوجار شکاندنی پارچەکان ئاسانتر دەبێت بۆیان .

هەموو لایەنەکانی کوردی پێویستە هەستی نەتەوایەتیان بکەنە پێش هەموو شتێکیتر و یەکبگرن . ئەگینا خوێنی ئەو هەموو دایک جەرگ سوتاو و منداڵی بێ باوکی ئەو گەلە دەیانگرێ . ئەو کوردستانە جوانە بە هەر هەموومانەوە جوان و ڕا زاوەتر دەبێت ئەگەر بێتوو یەک بگرین .

هیچ لایەن و هیچ تاکێکی کورد زیادی نی یە و زۆر پێویستە هەبن . یەکگرتن خۆدی خۆشتان دەپارێزێت وەک لایەنی سیاسی کوردستانی بە هەموو جیاوازییەکانەوە . پێشمەرگە خوێنی نەڕشت بۆ ئەوەی ئەمڕۆ ئێمە بەربەرەکانی یەکتر بکەین . هێزی کورد لە یەکگرتن و تەباییدایە وتاکە ڕێگا بۆ ڕزگار بوون لەو هەموو مەینەتی یە بەسەر گەلەکەمان هاتووە یەکگرتنە یەکگرتن .

بژی کورد بژی کوردستان شەکاوە بێت ئاڵای پیرۆزی کوردستان لە جیهان


223/09/08

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.