▪  ڕێگە چارە تەنها لە لایی بارزانى و هەولێرە


رێبوار حەمەلاو شوانى

لەماوەى چەند ساڵى رابردوو ، ناوچەکە ،عێراق و هەرێمى کوردستان بە ئێستاشەوە بەکۆمەڵێک پێشهات و ڕووداو وجەنگ و ناسەقامگیرى و کێشەى ئابوورى و سیاسیدا گوزەیان کردووە ، بەتایبەت بۆ ئێمەى کورد وهەرێمى کوردستان لە نێو ئەو ململانێ سەخت وهاوکێشانەدا هونەرێکى زۆر و دیپلۆماسیی و سیاسەتیی ژیرانەى پێوەستە تاکو بتوانیت لەلایەک دەستکەوت وقەوارەکەت بپارێزێت و لەلایەک گەل ونیشتیمانەکەت لە هەرەشە وهێرش وگەمارۆکان بپارێزێت و بەشێوەیەکى وردبینانە مامەڵە بکەیت .

لەو نێوەدا سەرکردایەتیی سیاسىى هەرێمى کوردستان نەک هەر توانیوێتى بەرامبەر هەموو ئەو هێرش و گەمارۆیانە خۆڕاگرانە و بەهێز بوەستێتەوە ، بەڵکو بەڕێگەى بەشداریکردن لە چەندین کۆڕبەند و لووتکەى جیهانى و چەندین بانگهێشت وسەردانى فەرمى چ لە سەر ئاستى ناوچەیی و نێودەوڵەتى و سازدانى چەندین دیداروکۆبوونەوە لە کاتێکى هەستیاروگرنگدا کە ناوچەکە وجیهانى تێیدا گوزەر دەکات و بەتایبەتى ئەو گوشارە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆیانەى بەتایبەتتر پەیوەندییەکانى نێوان هەولێر وبەغدا گۆرانکارییەکى 180پلەیی بەدەستهات و ئەوەش ئاماژەیە ، سەنگ وپێگە و سەرکەوتنى هێزى نەرمى هەرێمى کوردستان و دیپلۆماسى ژیرانەى ڕێزدارمەسروور بارزانى و دیداروچاوپێکەوتنەکانى لەگەڵ سەرکردە و وەزیر و بەرپرسانى وڵاتان و لە نێویانیشدا سەردانى وڵاتەیەکگرتووەکانى ئەمەریکاو سازدانى چەندین دیدارى گرنگ ، کە ئەوەش پێمان دەڵێن کە پرسى چارەنووسساز و گرنگ بە سەرکردایەتیی بلیمەت وخۆراگر و کەسایەتى بەهێز چارەسەر دەبێت .

دەمهەوێت بڵێم ،ناحەزانى هەرێمى کوردستان و پیشکەوتنەکانى لە گشت روویکەوە هەوڵى زۆیاندا لە پێناو گۆشەگیرکردنى هەرێمى کوردستان لەرووى سیاسى و دیپلۆماسى و ئینجا دروستکردنى چەندین قەیرانى دەستکرد لە پێناو زیانگەیاندن بە ئابوورى وساردکردنەوەى کۆمپانیا گەورەکانى ناوچەکە وجیهان لە هەرێمى کوردستان بەڕێگەى هێرشى مووشەکى و درۆنى و کردە ئامانجى شوێنە ستراتیژییەکانى بەڵام ئەوەى توانى بەرامبەر ئەو هێرش و هێزە نەرمانە بوەستێتەوە خۆڕاگرى هەولێر و سەرکەوتنى دیپلۆماسى بارزانى بوو کە ڕێگەنەدا خەونى ناحەزانى ئەم قەوارە و گەلە بۆ ژێر دەستکردن وپەراوێزخستنى بێتەدى.

بەردەوامیی پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان لەگەڵ وڵاتانى دراوسێی و شێوازى مامەڵەکردنى سەرکردایەتى بارزانى لە رووى دیپلۆماسى و ئابورى و بەرژوەندى هاوبەش لەماوەى چەندین ساڵى رابردوو و وایانکردووە کە ئەو پەیوەندییانە بە قۆناغێکى گەشەسەندووە وپێشکەوتوو بروات ، بەتایبەتى پەیوەندییەکانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و توارکیا لە رووى ئابوورى ، ئەمنى و سیاسى رۆژ بە رۆژ پەرەپێدانێکى زۆرى بەخۆیەوە بینیووە ، سەردانى وەزیرى دەرەوى تورکیا و گەورەبەرپرسانى تر و لە ئێستاشدا سەردانى رەجەب تەیب ئەردوغان ،سەرۆککۆمارى تورکیا ئاماژەیە بە سەنگ و پێگەى گرنگى هەرێمى کوردستان ، بەتایبەتى کە کوردستان خاوەن سەرچاوەیەکى وزە و شوێنى سترایتژییە لە رووى وزەوە و ئینجا هەرێمى کوردستان دەروازیەکى بازرگانییە بەرو تورکیا و وڵاتانى ناوچەکە و جیهان و تورکیا دەتوانێت سوودى گەورەى لێببینێت ـ کە ئەوەش خۆى لەخۆیدا وردى و رژدى لە سیاسەت و دیپلۆماسى و ئەزموونى بارزانى دەگەرێتەوە و چۆنێتى مامەڵەکردنى لەگەڵ رووداو و پێشهاتەکاندا .
ئیتر بۆ هەموو کۆمەڵگەى نێودەوڵەتیش روون بۆتەوە کە سیاسەتى نکۆڵى کورد و گوشارى جۆراجۆر بابەتێکین کە بتوانن کە هەرێمى کوردستان بە ئاسانى پاشگۆێ و فەرامۆش بکرێت ، ئەوەش لە زارى وڵاتانى زڵهێز و کۆمەڵگەى نێودەوڵەتییەوە چەندین جار جەختى لە سەر کراوەتەوە کە پشتیوانى هەرێمى کوردستانى بەهێز وخۆراگرن ، دەبێ چارەسەرى ریشەیی بۆ پرسە گرنگەکانى نێوان هەولێر وبەغداش بەتایبەتى لە پرسى وزە و هەناردەکردنەوەى نەوتى کوردستان بەڕێگەى بەندەرى جیهانى تورکیاوە بکرێت ، کە هەموو ئەمانە دەرخەرى ئەو راستییە کە ئەگەر خەمخۆرى و بەهێزى و متمانەبەخۆیی وسەرۆکوەزیرانى کوردستان و و دیپلۆماسى سەرکەوتووانەنەبوویانەی و هەموو کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى بۆ دۆزى رەوایی گەلەکەى و مافەرەواکانى نەهێنابایەت سەر هێڵ ئەستەم لە توانا و دەسەڵاتى هیچ حزب ولایەنێکى تر نەدەبوو مافەرەواکانى کورد مسۆگەر بکرێت ، چونکە سیاسەت و دیپلۆماسى کەسایەتیی بەهێز ومەزن و دیپلۆماتکار وخۆڕاگرى پێوستە بۆ گەیاندنى هەرێمى کوردستان بە کەناڕى دڵنییایی و سەقامگیرى و لەگەڵ ئەوەشدا بۆ هەموو لایەک ئەو راستییە سەڵمێنرا کە ڕێگە چارە و کلیلى دەرگە داخراوەکان و چارەسەریان تەنها لایی بارزانى وهەولێرە .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.