بەرگری شارستانی سۆران:
-ئەمڕۆ دوشەممە، کاتژمێر (١٢.٣٠) خولەك، ئاگادار کراینەوە کەوا ئافرەتێک لە نزیک پردی حافیز کەوتۆتە ناو روبارو خنکاوە، دەستبەجێ تیمی مەلەوانی سەربە بەڕێوەبەرایەتیمان دەرچون بۆ شوێنی ڕوداو و دەستیان کرد بە گەڕان و پشکنین بە مەبەستی دۆزینەوەی تەرمەکەی.
-ئافرەتەکە ناوی ( ش. ف. هـ.)و تەمەنی ۲۲ ساڵ و خێزاندار بوە، خەڵکی شارەدێی خەلیفانە لەگەڵ خانەوادەکەی بەمەبەستی ئاژەڵداری لەم ناوچەیە نێشتەجێبون.
-هۆکاری ڕوداوەکە بەپێی وتەی کەسوکارەکەی دوچاری خلیسکان بوە.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.