▪ ژنێک … … … .

ئەمیرە ئەنوەر

ئەو ژنەی کە لیستی هاوڕێکانی شاردۆتەوە، واتای ئەوە نی یە کە دەیەوێ کەسێکی تایبەت بشارێتەوە.
ژنێک هاوڕێ یەتی لە ڕەگەزی بەرامبەر قبوڵ دەکات، واتای ئەوە نی یە هەمیشە لەچاتیش لەگەڵیانە.
ژنێک کە هاوڕێیەتی سنوردار کردووە، مانای ئەوە نی یە دواکەوتوو و کۆنە پەرستە، یاخود ڕەشبینە، تەنها قەناعەتێکی هەیە کە ئاوا بۆ ئەو باشترە.
ژنێک وەڵامی نامە و چات ناداتەوە ، مانای وانی یە ڕقی لەو کەسە بێت کە نامەکەی ناردووە یان خوانەخواستە بیەوێ سووکایەتی پێ بکات، گەر وابووایە بلۆکی دەکردی، ئەمەش دیسان ئەو قەناعەتەیە کە خۆی پێی باشە، ڕێزی لێبگرە.

نامە دەنێریت و ژنێک وەڵامت ناداتەوە، ساویلکە مەبە و بڵێی نامەکەی نەدیوم هەزار نامەی تر بنێریت!!، دیویەتی و نایەوێ وەڵامت بداتەوە، تکایە پێش ئەوەی بێزار بێت و بلۆکت بکات لێی تێبگە.

ژنێک بابەتی سۆزداری جوان پۆست دەکات یان خۆی نوسەرێتی ئیتر ئەمە مەرج نيه یە ڕێک بۆ کەسێکی تایبەتی نوسیبى نوسین زۆر جار بەهرەیە و لە خەیاڵا ئەخوڵقێت .
ژنێک دڵی بەکەسێکدا چووە و خۆشی دەوێ، ژنێکی بێ ڕەوشت نی یە، لەوانەیە لە زۆرینەی ژنەکانی تر پاک و بێگەرد تر بێت.
ئەو ژنەش کە بابەتێکی خەمگین بڵاو دەکاتەوە یان دەنوسێت، مەرج نی یە کەسێک بێت له کێشەو خەمدا، هەندێ لەنوسەران لەو بوارەداکارامەترن.
ئەو ژنەی تا سێ شەو و تەنانەت تابەیانیش هێمای لەخەت بوونی داگیرساوە، ئیتر ئەمە بەڵگە نی یە لەسەر ئەوەی کە خەریکی چاتە لەگەڵ کائینێکی مرۆڤی یان شەیتانی !! ئەکرێ نەخۆش بێت و خۆی بە مۆبایلەکەیەوە خەریک کردبێت، لەوانەیە سەیری فیلمێک بکات، ئەکرێ لەگەڵ هاوڕێیەکیا دەردە دڵ بکات، لەوانەشە ئەسڵەن هەر خەوت بێت و ئەم هێما نەفرەتی یەی بیرچووبێت بیکوژێنێتەوە..

لەمەسەلەی مۆبایل دا وەک هەموو بابەتەکانی تری ژیان لەکۆمەڵگەی ئێمەدا هەستیاری زیاتر سەبارەت بە ئافرەت هەیە، شتێ مەکە خەڵکی بەچاوی گومانەوە لێی بڕوانن، تکایە ئەوەی بۆ خوشکەکەت و هاوسەرەکەت پێت خۆش نی یە خوشک و هاوسەری خەڵکی پێ ڕووگیر مەکە

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.