▪ ژیانی بەختەوەری بۆ هەرکەسێک ئاسانە گەر بیەوێت

لیا سیف الدین

‌‎خێزان بنەڕەت تریین یەكەی كۆمەڵایەتیە كە لە بەیەك گەیشتنی نێرو مێدا پێك دێت، ئەم بەیەك گەیشتن و پێك هێنانی خێزانە لەسەر بنەمای ڕەزامەندیە، پێویستەگرێبەستی نێوانیان لەسەر بنەمای دادپەروەری و ویستی چاكە و هاوكاری و ڕاوێژو خۆشەویستی و سۆز بۆ یەكتربێت تا خێزانێكی بەختەوەر و تەندروست پێك بهێنن .
‌‎بەختەوەر تریین خێزانەکان ئەوانە نین کەکێشە و گرفتیان تووش نابێت،بەڵكو ئەو خێزانانەن کە بە شێوەیەكی عەقڵانیانە و هۆشیارانەو هەستكردن بە بەرپرسیارەتیەوە ڕووبەڕووی کێشەكان دەبنەوە و تێی دەپەڕێنن و خێزان لە كێشەكان بەگەورەتر دەزانن ، لەم جۆرە خێزانانەدا هەر یەک لە ئەندامانی خێزان هەست بە بەرپرسیارێتی دەکەن و لە کاتی دروست بوونی کێشە و گرفتەکاندا لەجیاتی ئەوەی ببنە هۆكاری گەورەكردنی كێشەكان دەبنە هۆكاری چارەسەری كێشەكان .

بۆ بەهێزبوونی بناغەی مانەوەی خێزان
‌‎پێویست ناکات عاشق بیت بۆ ئەوەی بە خۆشەویستی و نەرموونیانی لەگەڵ هاوسەرەکەت هەلسوکەوت بکەیت بەڵام پێویستە ڕێزو خۆشەویستی بەیەك ببەخشن و هاوكاری یەك بن لەهەمو شتێكی ماڵ ودەرەوەی ماڵیشدا . ‌‎ڕەنگە پێویست نەکات هەمیشە وەسفی یەكتر بكەن بەڵاام كاتێك یەكێكیان شتێكی باش دەكات گرنگە ئەوی تر سوپاسی بكات ، ئەمە وادەكات كە هەست بكات پێزانین هەیە بۆ كاری باش و ئەمەش دەبێتە هاندەر بۆ بەڕدەوامیدان بەكاری باش .

‌‎_مەرچ نیە هەموو شتێکی یەكتریان بەدڵ بێت ، بەڵام مەرجە كە ڕێز لە جیاوازی و تایبەتمەندی یەكتر بگرن و لەچوارچێوەی خێزاندا بیپارێزن و نەهێڵن ئەو جیاوازیانە بچنە دەرەوەی خێزان و ببنە جێی باس و خواسی كەسانی تر چونكە ئەوكات جیاوازیەكان وەك ناكۆكی و كێشەی خێزانی دەخرێنە بەرباس و دەبنە خاڵی لاوازی ئە و خێزانە لەناو ژینگە كۆمەڵاتیەكەدا ، ئەمەش ڕەنگە دواجار بەشێوەی دەست تێوەردانی كەس و كارو نزیكەكانی ئەو خێزانە بۆناو خێزانەكە و دروست بونی كێشە كۆتایی بێت .

‌‎_پێویست ناکات چاوەڕێ بن تا دەمرن یان نەخۆش دەكەون ئنجا قەدرو قیمەتی یەكتر بزانن ، بەڵكو پێویستە بەردەوام نرخ و بەهای یەكتریان لابێت و ئەوە لەبەرچاو بگرن كە بەختەوەری خێزان لە پێكەوە بوندایە ، ئەگەر یەكێكیان بەهەر هۆكارێك بێت لەخێزاندا نەمێنێت ئەوە خێزانەكە كۆڵەكەیەكی لەدەست دەدات بەوەش خێزانەكە بەختەوەری لەدەست دەدات .
لەسەردەمی ئئستاشدا ئەوەی وەك شەیتانێك هاتۆتە نێواان خێزانەكانەوە مۆبایلە ، بۆئەوەی خێزا نەكا ن بەگشتی و هاوسەرەكان بەتایبەتی ئەم شەیتانەی نێوانیان دور بخەنەوە یان كاریگەریەخراپەكانی كەم بكەنەوە ئەوا پێویستە زۆربەی كات لە جیاتی سەیر كردنی مۆبایل سەیری یەكتر بكەن ، لەجیاتی خوێندنەوەی مۆبایل گوێ لە یەكتر بگرن ، لەجیاتی كات بەخشین بە مۆبایل كات بەیەكتر ببەخشن تا بەم ڕێگایانە ئاسودەیی ڕاستەقینەی پێكەوە بون بەیەكتر ببەخشن …

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.