▪ ژیانی تایبەتی كەسەكان لەنێوان بەرژەوەندی گشتی لەڕاگەیاندندا

کاشما فاروق

بڵاوكردنەوەی ژیانی تاكە كەسی هەركەسێك لەراگەیاندندا كاریگەری نەرێنی و ئەرێنی خۆی دەبێت، بۆیە لێرەدا باس لەو هۆكارانە دەكەین كە پێوستە ڕاگەیاندن كار لەسەر بڵاوكردنەوەی بابەتێكی تاكەكەسی ژیانی كەسێك بكات.

مافی تاكە كەسی یان ئازادی تاكە كەسی یاسا بەهەموو شێوەیەك پارێزگاری لێ دەكات ئەمەش لەپێناو نەشێواندی ژیان و كەسایەتی.

بەڵام ئەو بابەتانەی پەیوەستن بەژیانی تاكێكەوە و بەڵام بڵاوكردنەوەیان لە ڕاگەیاندندا لە بەرژەوەندی گشتیە پێوستە كاری لەسەر بكرێ و یاسای پشتگیری كارێك ناكات كە تاكە كەسێك بەوەی ئەنجامی دەدات لەدژی كۆمەڵگا بێت.

بۆ نمونە پەرلەمانتارێك یان هەر كەسێك كە بەدەنگی خەڵك پۆستێكی بەدەست هێنابێت بەڵام گەندەڵی لە پۆستەكەیدا دەكات و خزمەت بەخەڵك ناكات، هاوكات ئەو كەسە پێوەندی سۆزداری دروست دەكات لەگەڵ كەسێكی ناسراو یان نەناسراو، ئایە ئەمە شایەنی بڵاوكردنەوە دەبێت؟ بەدڵنیایەوە بەڵێ، هەروەكو لەماوەی ڕابردوو پەرلەمانتارێكی عێراق كچە خۆشەوسیتەكەی بە ئۆتۆمبێلەكەی ئاژاوەی نایەوە و دواتر بەناوی ئەو پەرلەمانتارە بێ ڕێزی بە كارمەندانی هاتووچۆ كرد، لەكاتێكدا بلاوكردنەوەی ئەم بابەتانە بەرژەوەندی گشتی هەیە و پێوستە خەڵك بزانێ دەنگی بەكێ داوە و چۆن بەرێوەی دەبات، بەمەش پەرلەمانتارەكە سزادرا و موڵكە گشتیەكەی كە بۆ ئارەزووی خۆی بەكاری هێنابوو لێی وەرگیرایەوە، یان سەرۆكی وڵاتێك بەناوی دروست بوونی قەیران مووچەی هاوڵاتیانی دوادەخاتە بەلام منداڵەكەی لە گەورەترین و گرانترین زانكۆ دەخوێنت یان هاوسەرەكەی گرانبەهاترێن جل و بەرگ لەبەر دەكات، دەبێت ئەمە كاری لەسەر بكرێت و هۆشداری بە هاوڵاتیان بدرێت كە نادادپەروەریان بەرامبەر دەكرێت.

بەڵام كاتێك دووهاوسەر بەهۆی چەند گرفتێكەوە بریار دەدەن لەیەكتر جیاببنەوە، ئەوا كاركردن لەسەر ئەم بابەتە لەگرنگی و بەرژەوەندی كۆمەڵگا نیە و تەنانەت ئەگەر یەكێك لەم دوانە بەدڵێكی گەرمەوە دەی ویست لەڕاگەیاندن بابەتەكە باس بكات دەبێت ڕێگری لێ بكرێت، چونكە كاریگەری نەرێنی لەسەر داهاتوویان دروست دەكات، بەڵام ئەگەر بابەتەكە كەوتە چوارچێوەی كوشتن یان پلاندارێژی بۆ كوشتن ئەوا بە شاردنەوەی ناوی كەسایەتیەكان هەوڵەكانی ئەنجام دانی تاوانەكە ئاشكرا دەكرێت چونكە بەرژەوەندی گشتی تێدایە.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.