▪ کاتێ ئاڵای کوردستان هاوشانی ئاڵای ووڵاتان دەشەکێتەوە
ئەسرین عاسی شوانی
کاتێ ئاڵای کوردستان هاوشانی ئاڵای ووڵاتان دەشەکێتەوە،مژدەی هەڵاتنی ڕۆژی کوردستان نزیکتر دەبێتەوە،پێشترو لە سەروبەندی خەباتی شاخ،گەر ئاژانسێکی هەواڵی ناوی کوردی بهێنایە،کە ئەوکات بە تێکدەر یان جوداخواز ناویان ئەهێناین،شاگەشکە دەبوین،کەچی ئێستا لە سایەی حکومەتی هەرێم و ئەندازیارەکەی،ئاڵای کوردستان هاوشانی ئاڵای وڵاتان و لەناوجەرگەی عەرەبستان دەشەکێتەوە،کە بەڕاستی جێگای خۆشحاڵی و دەس خۆشیە لە جوهدی سەڕۆکی حکومەت،کە شەوی خستۆتە سەر ڕۆژو لە پێناوی سەروەری کوردستان و شەکانەوەی پەرچەمەکەی، شکستی بە ماندوێتی داوە،تا شەکاوە بێت ئاڵاکەمان.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.