▪ کاروانی ژیان لە دوو سەردەمی جیاواز

نوسینی نجم الدین محمد قەراجی

لە ژیانی ئێستا خەڵک هەموو دڵخۆشن و لەهەمان ساتدا، قەناعەتیان بەزۆر شت نیە، هەیە بەبەراورد بە جاران ئەو لە ئێستادا هەیە، لە پێشوودا خەڵک بەخەونیش نەیدەبینی
لەسەردەمی ئێستای شارستانیەدا، ڕاستە ژیان بەهۆی تەکنەلوجیاو و پێشکەوتنەوە هەمووشتێک لەبەردەستە چیت دەوێ لەوژیانە بەچەند ساتێک، دەتوانی دەستەبەری بکەی وەک پێداویستی پێشکەوتووی پزیشکی، وجۆرەها ئامێری سەردەمیانەی، ژیان جاران کەسێک سەفەرێکی شارێکی بکردایە لە هاتنەوەی دڵنیا نەبوو، کەچی ئێستا تۆتۆموبیل و فرۆکە هەموو شتەکان بەردەستن بۆ خۆش گوزرانی خەڵک، کەچی مرۆڤەکان تەمەنیان کورتە، نەخۆشی زۆرە نەخۆشیە وەرزیەکان و نەخۆشی دەستکردەکان کە ووڵاتانی زلهێز بۆ ووڵاتە هەژارەکان دەنێرن، بۆیە مردوو زۆر بووە ئێستا زۆربەی مرۆڤەکان تەمەنیان لە حەفتاو پێنج ساڵ زیاتر ناژین، بەڵام من پێم وایە هۆکاری زۆربوونی مردن دەگەڕێتەوە بۆ غەمگینی مرۆڤ ئیرەیی بردن و حەسوودیە، بەهۆی ئیرەیی و حەسادەت کەم کەس لە ئێستادا دڵیان خۆشە،
ئەگەر بگەڕێنەوە ژیانی ڕابردوو ڕاستە ژیانێکی ناخۆش بوو پڕ کولەمەرگی و بەخۆشی ناخۆشیەکاندا، بەهەموو یادگاریە تاڵەکاندا بەڵام زۆربەمان خۆزگە بەژیانی ڕابروو دەخوازین، کە دوور بوو لە هەموو تەکنەلوجیای سەردەم
ژیانێکی ناخۆش، بەڵام ئێستاش لەبەهەشت ناژین ئەی کەواتە بۆ ژیانی ڕابروومان لا جوان و خۆشترە ئەوکات یەکترمان خۆش دەویست ڕێزی یەکترمان دەگرت، لەخۆشی و ناخۆشیدا یەکترمان جێنەدەهێشت گیانمان بۆ یەکتر بەخت دەکرد، حەسودی ئیرەیی نەبوو لە نێوانماندا بەڵام ژیانی ڕابردوو ئیتر گوزەرشت ناگەڕێتەوە، ژیانێک بوو ڕیزو قەدرمان نەزانی ئەوژیانەی ئێستا بە ناخۆشیەکانی هەموو مان ئەبێت بیچێژین، بەڵام دەبێت نەوەکانمان دەرس لەژیانی ئێستاو ڕابردوومان وەربگرن.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.