▪ کاريزما چيە؟


ئێمە زۆرجار گوێمان لەووشەی کاريزما دەبێت لێرەدا دەمەوێت شيکردنەوە لەسەر ماناکەی بدەم.ووشەی کاريزما زاراوەکی يۆنانيە لە ووشەی (charis)وەرگيراوە واتە بەخشين نيعمه ت يان میهرەبانی دێت،لە ئينگليزيش (charisma ) بەمانای موگناتيسی کەسی دێت.. ،ئەوانە متمانەکی گەورەيان بەخۆيان و تواناکانيان هەيەومتمانەی بەهێزيان بەتێڕوانين و تواناکانی کەسانيتر هەيە،کەسانی سەرنجڕاکێشن ،سۆزدارن هەوادارێکی زۆريان هەيە،کاريگەرن  کاریزما بەو هێزەی ڕاکێشانی کەسی پێناسە دەکرێت کە هەندێک کەس بە شێوەیەکی بنەڕەتی هەیانبێت و وایان لێدەکات بتوانن کاریگەری لەسەر تاکەکان بکەن و سەرنجی خۆیان ڕابکێشن و سەرسامیان بکەن و کەسایەتی کاریزمایی کاریزما دوو شێوەی جیاوازی هەیە، چونکە هەندێک لە کارەکتەرەکان کاریزمایەکی بێدەنگیان هەیە، واتە کاریگەرییان لەسەر تاکەکان لە سەرنجڕاکێشی خۆیاندایە نەک وشەکانیان، لە کاتێکدا هەندێکی دیکە وشەکانیان نیشان دەدەن و شێوازی پەیوەندیکردنیان لەگەڵ کەسانی دیکەدا کاریگەرییەکی سەرنجڕاکێشە لەسەر تاکەکان، کە سەرنجی ئەوان ڕادەکێشێت ..

بەهيوای سوود

ئامادەکردن و نووسينی✍️✍️✍️
ئاوات محمد گەڵاڵی

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.