▪ کردنەوەى قوتابخانەیەکی (9) پۆلی لە گوندی چنارۆک

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2023.2.9، بەڕێز وەزیری پەروەردە، بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر قوتابخانەی (چنارۆک)ی بنەڕەتی (9) پۆلی تێکەڵاویان لە گوندی چنارۆکى ناحیەی دارەشەکران کردەوە، کە لەلایەن کۆمپانیای شیڤرۆن، بە هەماهەنگى وەزارەتى سامانە سروشتییەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان دروستکراوە.
دواى کردنەوەی قوتابخانه‌كه‌ و بەسەرکردنەوەى هۆڵەکانى خویندن و بەشەکانى ترى، کەل و پەل و پێداویستى خوێندن بەسەر قوتابیانى قوتابخانەکە دابەشکرا و هیواى سەرکەوتنیان بۆ بەڕێوەبەر و مامۆستایانى قوتابخانەکە خواست.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.