وتەبێژی کۆشکی کرێملین ڕایگەیاند، تا زووتر حکومەتی ئۆکرانیا نیشان بدات کە ئامادەیە وەڵامی داواکارییەکانی ڕووسیا بداتەوە، زووتر هەموو شتێک کۆتایی دێت.
دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی کرێملین لە بەیاننامەیەکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان لە مۆسکۆ ڕایگەیاند: ڕژێمی ئۆکرانیا هەرچییەک نیشان بدات کە ئامادەیە وەڵامی داواکارییەکانی ڕووسیا بداتەوە، کە بە هەموو شێوەیەک جێبەجێ دەکرێت، هەموو شتێک زووتر کۆتایی دێت و خەڵکی… ئۆکرانیا بەدەست ئەم کارەساتە ناناڵێنێت کە ڕژێمی کیێڤ دەستی پێکردووە، ڕزگاریان دەبێت لێی.
سەبارەت بە ئەگەری ناردنی چەکی نوێ وڵاتانی ئەوروپا بۆ ئۆکرانیا، وتەبێژی کۆشکی کرێملین هەروەها ڕایگەیاند کە لەم حاڵەتەدا ململانێکان دەگەنە ئاستێکی چۆنایەتی نوێ کە ئەمەش بۆ ئاسایشی ئەوروپا باش نابێت.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.