▪ کوردستان لە سەردەمی باڵەخانەی بڵندو بیناسازیدا
نیگار نادر
لە هەرێمی کوردستاندا لەگەڵ ئەوەی بە هورژمی سەرسورهێنەر باڵەخانەو تەلاری بڵندو سیستی مۆدێرن و بیانی ناوی گەرانبەها دروستکراون و دروستدەکرێن ،بەڵام ئەوەی جێگای کورتبینی و سەرنجە، هەتا ئێستا دەزگا حکومی و دەوڵەتیەکان لە بیناو تەلاری زۆر ئاسایی و ناستانداردا نیشتەجێن کە زۆربەیان هیچ جۆرە مۆرک و شقڵی تەلارسازی فەرمی و دامەزراوەی حکومیان پێوە دیارنیە ، بۆ نموونە سەرۆکایەتی هەرێم و ئەنجوومەنی وەزیران و پارێزگا و شارەوانیەکان لە چ جۆرە بینایەکدا نیشتەجێن ، نەدەروازەو نە دانانی پاسەوان و ئاڵاکانیان مۆرکی دەزگای دەوڵەتیان زۆر لاوازو ئاوارتەیە .
لە وڵاتێکدا بیناو تەلارسازی دامەزراوەکانی دەوڵەت شقڵو شێوازی کوولتووری نەتەوەیی خۆیان تێدا پارێزراوە ، لەبەرئەوە دەزگاو دامەزراوە دەوڵەتیەکان نەخشە جوگرافیایان لە دیارترین و هەڵکەوتەترین شوێنی شار و پایتەختەکان دان ، بۆنموونە باڵەخانەکانی سەرۆکایەتی دەوڵەت و شارەوانی و وزارەتەکان لە سەنتەری شارەکان دا نیشتەجێن و بۆئەوەی میوان و هاوڵاتیان بە ئاسانترین شێوە بتوانن بەمەبەستی ئەنجامدانی مامەڵەو کار سەردانیان بکەن .
بیناسازی و تەلارسازی بناغەی کوولتورو مێژوو و نەتەوەسازی دەردەخات ، شارەزایان بەبێ هیچ ئاماژەیەک دەتوانن لەرێگەی تەماشای هەر باڵەخانەیەکەوە بزانن ئەوە سەربە چ مێژوو شارستیانیەت و وڵاتێکە وە هەر ئیمپراتۆریەتێک شیوازێکی تایبەت لە تەلارسازی بەخۆی هەیە.
بیناسازی و تەلارسازی سەردەمی مۆدێرنە زۆر جیاوازن ، زۆربەیان یەک شێوازی ئەندازیاری ستانداردیان هەیە ، بەڵام لەگەڵ هەموو نوێگەری و دیزاینە سەردەمیەکان، هیچ گۆڕانکاریەک لە تەلارسازی کۆندا ڕووینەداوە ئەوانە وەک بەشێک لە کوولتوورو ئاسایشی نیشتیمانی هەر وڵاتێک پارێزراون بەتایبەتی شوێن و سیمای دامەزراوە حکومیەکان .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.