▪ کورد و ماف نەتەوایەتی
فرسەت سەید شکور
مافی نەتەوەیی دیاریکردنی سەربەخۆیی شێوازی ژیانی نەتەوەیەک لە هەموو کایە سیاسی و ئابووریی و کۆمەڵایەتییەکان دەگرێتەوە.
واتە نەتەوەیەک چۆن کاروباری سیاسیی و کۆمەڵایەتی خۆیان بەڕێوە دەبەن لە هەمانکاتدا سامانە نەتەوەییەکانی خۆی بەکار دەهێنێت پاراستن و زامنی مافە نەتەوەییەکان.
لەبارەی مانای نەتەوایەتییەوە کۆمەڵناسان مانای خۆیان داوە، هەندێک بنەمای نەتەوەیی، پێکەوەژیان، و کولتووری هاوبەش و وڵاتی خۆیان وەک تایبەتمەندی سەرەکی دەستنیشانکراون کە لە نووسینەکانی شوێنکەوتوانی جیهانبینی زانستدا باسکراون، وەک ڤلادیمێر لینین.
هەر لە سەرەتای مرۆڤایەتییەوە، گۆڕانکاریی زۆری ناوچەیی و ژینگەیی و جوگرافی ڕوویداوە، کە بۆتە هۆی ئەوەی گەلان زۆرجار بەسەر وڵاتانی دیکەدا دابەش ببن، واتە دەبێت بگوازرێنەوە بۆ شوێنەکانی دیکە، یان ئەوەی بارودۆخی سیاسیی و ئابووریی خۆیان بگوازانەوە بە زۆرە ملێ و دوور لە خواستی ڕاستەقینە و لەمێژینەی خۆیان، هەموو ئەمانە گۆڕانکاریی بەردەوام بوون، لەسەر ژیانی مرۆڤ بە گشتیی.
ڕێزگرتن لە مافی گەلان
ڕێزگرتن، بۆ مافی گەلان لە هەموو یاسا و ڕێساکانی جیهان و لە زۆرێک لە ئایینەکاندا گرنگە و بایەخی زۆری پێدراوە، پێش هەموو شتێک پێویستە بزانین ،کە پێویستە وەک مرۆڤ ڕێز لە یەکتر بگرین، چونکە هەموو گەلان زمان و مێژوویان هەیە. ئەوەشی کە جیایان دەکاتەوە لە یەکدی کەلتوور و جوگرافیاکەیانە، بەڵام رێککەوتنامە نێودەوڵەتییەکان لە زۆرینەی بارودۆخەکاندا نەیانتوانییووە، مافە نەتەوەکان بپارێزن، بەڵکو لەپێناو خواستی دەڵەتە زلهێزەکان و مانەوەیان دەستیان بۆ لەتکردنی گەلانی دیکە بردووە، نەتەوەی کورد یەکێک بووە لە نەتەوانەی کە بەردەوام کەوتووەتە بەر شاڵاوی ڕێککەوتنامە نێودەوڵەتییەکانەوە کە بەردەوام خاکەکەی دابەشکراوە و کراوەتە شوێنی یەکلایکردنەوەی بەژرەوەندی و ویستی نەتەوەکانی دیکە.
گرنگترین ئەو خاڵانەی کە پاراستنی مافی گەلان پێویستە:
- ڕێزگرتن لە بوونیان وەک مرۆڤ.
- ڕێزگرتن لە بیرکردنەوە و مێژوو و کولتوور و زمانیان.
3- جیا نەکردنەوەیان لە تاکەکانی دیکەی کۆمەڵگە - مافی خۆیان بدرێت بە حکومەت و دەسەڵاتەوە نەک دابەشبکرێن.
5- ئازاد بن لە بیرکردنەوە و کارکردنیان لە کۆمەڵگەدا.
لە جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤدا، بە شیکردنەوەی مافەکانی مرۆڤ، بنەمای دیاریکردنی مافی چارەنووسی نەتەوەکان لەلایەن هەر نەتەوەیەکەوە دروستکراوە و دەیان جار بۆ کێشە سەربەخۆیی نەتەوە جیاوازەکان لە ووڵاتە جیاوازەکاندا بەکارهێنراوە.
لە ساڵی ١٩٩٤ەوە بە هۆی (مافی نەتەوەیی) هەر وڵاتێکەوە پرسی دیاریکردنی مافی خەڵکی ناوخۆ لە ژێر دەسەڵاتی بیانیدا لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا جێگیر بووە و هۆکاری بڕیارنامەی ٢٩٥/٦١ بووە کە لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ پەسەند کرا. ٢٠٠٧، و بە فەرمی دان بە مافی دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوەکان دەناسێنێت.
هەرچەندە بەهۆی بزووتنەوە ڕزگاریخوازەکانی سەدەی ڕابردوو، زۆرێک لە گەلانی دیل توانیویانە سەربەخۆیی خۆیان بەدەست بهێنن، بەڵام کورد وەک گەورەترین نەتەوەی ژێردەستە دەمێنێتەوە.
سەرەڕای خەباتی بەردەوام، ئەم خواستەی نەتەوەی کورد بە هۆکاری جیاوازەوە نەهاتۆتە دی.
یەکێک لە هۆکارەکان هەم بەرژەوەندی کورد و هەم غیابی سیاسیی کوردە لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا، لایەنداری نەتەوە یەکگرتووەکان لە بڕیارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان روون و ئاشکرا دیارە، کە بەردەوام مافی نەتەوە ژێردەستەکان پێشێل دەکات لەپێناو راگرتنی ویست و خواستی دەوڵە زلهێزەکان.
لەم پرسە جیهانییەدا گرنگە، دەسەڵاتدارانی جیهان، لەوە تێبگەن کە دەبێت مافی نەتەوەیی بدرێت بە گەلان، چونکە ژیان و دیموکراسی و ئایینیش داوای یەکسانی و دادپەروەریی دەکەن.
هەروەکو ئێلی ویسال نووسەری ناوداری ئەمریکی دەڵێت: ( ڕەنگە ئێمە بێدەسەڵات بین بۆ ڕێگریکردن لە نادادپەروەریی بەرامبەرمان، بەڵام هەرگیز نابێت بۆ ساتێکیش شکست بهێنین لە ناڕەزایەتی دەربڕین و کۆڵنەدان).
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.