▪ کورد گەلێکی ڕەسەنی ناوچەکەیە…
ئەسرین عاسی شوانی
کورد وەک گەلێکی دێرین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و جیهان،هەر لە دێر زەمانەوە ڕوبەڕوی چەندان جینۆسایدو هەوڵی سڕینەوە دراوە لە لایەن دوژمنانیەوە.
بەڵام بە قەد ئەوە کاریگەری نەبوە کە، کورد خۆی لە نێوان خۆیان دا ناکۆک و ناتەبا بونەو، ئەو ناتەبای و ناکۆکی و خۆ بەکەم زانینە، وای کردوە کەوا کورد وەک میلەتێکی ژمارە دوو لە ناوچەکە سەیر بکرێت ، کێشەکە لەوەدایە کورد بە حوکمی ئەوەی میلەتێکی ژێر دەستە بوەو ،هەمیشە لە لایەن دوژمنانیەوە سەرکوت کراوەو، ترس و دڵەڕاوکێ لە نێوانیان دا چێنراوە ، هەمیشە خۆی بە کەم و دوژمنان و میلەتانی کەی بە گەورەو سەردەستەی خۆی زانیوە.
لەگەڵ ئەوەش دا هەندێ لە حیزب و میدیای کوردی بە تایبەت میدیای هەندێک لە حیزبەکان کار لە سەر ئەوە دەکەن ئەو خەونانەی دوژمنان بهێننە دی و، کورد وەک و گەلێکی بچوک هیچ لە بارا نەبوو پیشان بدەن ،دوژمن بە هێز و کورد بەبێ هێز پیشان بدەن،بە جۆرێک گەلی کورد هەر چاوەڕوانی خوانی دوژمنان بێت و،بێ ئەوان نەتوانن پەنجە بە ئاودا بکەن.
بۆ نمونە ئەگەر بێین و لە ڕیفراندۆم بڕوانین لایەنە ئەرێنی و نەرێنیەکانی شی بکەینەوە ،لایەنی ئەرێنی زۆر زیاترە،لە لایەنی نەرێنی، بەلای کەمەوە کورد لەو ڕۆژو ساتەدا گەلی کورد سەلماندی کە ئیرادەی بەهێزی هەیە بۆ سەربەخۆیی ، ئیرادەکەشی لە دەرەوەی ویستی حیزب و بەرنامەی سیاسیە، لەبەر ئەوەی کورد لەو ڕۆژەدا سەلماندیان کە نایانەوێت لەوە زیاتر ژێر دەستەو کۆیلە بژین، بۆیە لە پرۆسەیەکی سیاسی گشتگیردا بڕیاری چارەنوس سازیان داو، بۆ جیهانیان سەلماند کە خواستی سەربەخۆیی لە لای تاک بە تاکی کورد بونی هەیە،بەڵام بە داخەوە دوای ئەنجام دانی ڕیفراندۆمەکەو دژایەتی کردنی لە لایەن داگیرکەرانی کوردستانەوە، هەندێ لایەنی کوردی و میدیاکانیان کەوتنە دژایەتی ئەو پرۆسەیەو،بەڵام بێ ئاگا لەوەی کەوا ئەو پرۆسەیە ویست و داواکاری سەرجەم کوردە بە هەوادارەکانیانەوە، بێ ئاگا لەوەی کەوا بڕیاری ڕیفراندۆم ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆری لە دڵی داگیرکەران دا چاندوە و،بە جۆری توشی شۆکی کردون کە قەت بیریان نەچێتەوە،لەبەر ئەوەی ئەوانی داگیرکەران لە گرنگی بڕیاری ڕیفراندۆم تێگەیشتون بە پێچەوانەی هەندێ لە حیزبە کوردیەکان و میدیاکانیان، کە ئەوەندە خۆیان بە بچوک وقەزەم دەزانن و دوژمن بەگەورەو زەبەلاح،هەمیشە چەشنی کۆیلە لە خۆیان و میلەتەکەیان دەڕوانن وستایشی داگیرکەران دەکەنەوە.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.