▪  کۆتایی هێنان بە ئەرکی یۆنامی کودەتا بەسەر سستمی عێراقدا

گەرمیان صلاح الدین صالح

حکومەتی عێراقی بە تێپەر بوونی کات هەنگاو بەهەنگاو لەشەڕە جیاوازەکانیدا دژ بە کۆ سستمی فیدرالی عێراق و ئەو بازنە نێودەوڵەتیەی (کە هاوسەنگی ئابووری و سەربازی عێراقی راگرتووە) پلانی لایەنەکانی ناوجوارچێوەی هەمئاهەنگی بۆ هەیمەنەی تەواویان بەسەر هەموو عێراقدا یەک لایەنە وبەهزری مەزهەبگەرایی سیاسیەوە دەیانەوێت دوای شکستەکانیان لە ڕووی میلیشیایی فرۆکەی بێفرۆکەوان و مووشەک و شەڕی یاسایی و دادگای فیدرال و فشاری ئابووری و بودجە و مووجەوە کە دەنگدانەوەی نێودەوڵەتیان لێکەوتەوە وەک لغاوکردنێکی کاتی تەکتیکی سیاسی راستەقینەی خۆیان ڕاگرتووە و لە مەودای قوڵترەوە ڕەهەندی بەکار هێنانی سیاسەتی نێودەوڵەتی وەگـــــەر خستووە .بە فەرمی نوێنەرایەتی عێراق لە UN داواکاری محمد شیاع سودانی گەیاندۆتە سەرۆکی کۆمەڵەی نەتەوەیەکگرتوکان بەبە کۆتایی هێنانی ئەرکەکانی یۆنامی لە عێراقدا !!! تەکتیکێکی نوێتر لەوانەی تەنها ناوخۆی بوون ! بۆڕوبەروو بونەوەیکی نوێی هەرێمی و ناوخۆی کە لە کۆتا دوڕیانی سیاسیدا مایەی شکستە ئەم هەوڵەشیان ..

وەکو لەم ڕۆژانەدا کودەتایەکی میلیشیایەکان لەڕێی پەرلەمان یان ئەنجومەنی ئوممەی کوێتی لەلایەن شازادەی کوێتەوەپوچەڵ کرایەوە کە وڵاتەکەی پاراست لە خزیینە ناو بازنەی ئاژاوەو و گێرەشێونی و جوگــرافیایەکی نوێ بۆ میلیشیاکان و کردنی کوێت بە پێنجەم پایتەختی رۆژهەڵاتی ناوەراست بەدەست میلیشیای مەزهەبگەرا و ڕاوێژکارە سەربازیەکانەوە بێت .. ئەوە سێهەمین جارە لەساڵانی 1976 و 1981 هەوڵدرا و1986ش بەهەمان شێوە شکستی هێنا کودەتایی ئیخوانی و میلیشیایەکان و تەقینەوەکەی کوێت ئەوسەردەم سەردێری هەواڵەجیهانیەکان بوو کە مالیکی تێدا بەشدار بووە وتۆمەتبارە بەو کردایە .. وەهەروەها چۆنیش مانگی پێشوو شکستیان بـەرامبەر بەئوردن هێناوە ..! لەوانەشە بەپێی رای چاودێران شای ئوردن هەمان هەنگاوی کوێت هەڵگرێت بو سڕ کردنی پەرلەمانەکەی وەک خاڵێکی خۆپارێزی لە کودەتایی ئیخوان و میلیشیا هزرەکان…

بۆ یەکلا بوونەوەی عێراق لەرووی دەستوری و یاسایی ئەوان ناتوانن تاکو دەستور هەبێت هیچ کردەیەک بکەن بۆ،تێکدانی سستمی فیدرالیەی زامینی مانەوەی کۆی عێراقە وەک دەوڵەتێکی دیموکراتی شوناس ، ئەمە ژینگەی سیاسەتکاری میلیشیایی نییە وناتوانن لەو ژینگەیدا هەڵکەن ، پێشتر توانویانەبەناوی داعش چەن ئامانج بپێکن بەڵام ئێستا بەو هەموو شەڕە سپی*( تێبینی : شەڕی سپی مەبەست لەبەکارنەهێنانی هێز و چەکە و پەنا بردنە بۆ شەڕی یاسا ویاری کردن ببەندە دەستوریەکان و هەوڵدان بەتێکدانی بنەما و ژێرخانە ئابووریەکان یان نانەوەی،کێشەی ئاگر و ژینگە پیس کردن) و شەڕی شاردراوەیەی درێژخایەن بە دەسپێکی دژایەتی هەرێمی کوردستان بەنموونە لە ئێستادا بە هاندانی عەرەبی هاوردەی داگیرکەر لەپەڵکانە سەرەتای نانەوەی کێشەیەکە سەرکەوتوو نەبن تیادا بەدڵنیای لەماوەی نێزیکدا سووتانی دەغڵ ودانی جوتیارانی کورد لێرەو لەوێ دەست پێدەکاتەوە، نموونەیکی دیکە نەخۆشی بڵاوکردنەوە وەکو نەورەسەکانی دوورگەکە ناو دەریاچەی دووکان جێی گومانە کە وەک قەتولوعامی سامانی ماسی باشوور و ناوەراستی عێراقی ساڵانی 2019 و پێشتر بێت کە تەواو شەلەلی بەئابووری خۆراکی ناوخۆی عێزاق هێنا بۆ ماوەیەک ..
ئەوانە گـــــچکە کردارن و پلانە مەترسیدارەکە بە گۆڕانی شێوازی جــــــــەنگەکە دژ بەسستمی فیدرالی و دەستوری لەو داواکاریەدا دەبینێتەوەکەپێشکەش بە UN کراوە و کۆتایی بەکارەکانیان بێنن لە عێراقدا ..
وەکو هەنگاوی یەکەم لە داواکەی نوێنەرایەتی هەمیشەیی کۆماری عێراق لە نەتەوە یەکگرتووەکان هاتووە :

جەنابی بەڕێز د. ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان

من بە ناوی حکومەتی عێراقەوە بۆتان دەنووسم لە ناوەڕاستی گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنە بەردەوامەکانی ئۆپەراسیۆنەکانی ئێستای نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، بەتایبەتی پلانی داهاتوو بۆ بوونی نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاری عێراق (یونامی) لە عێراق . لەم ڕوانگەیەوە، من شەرەفی ئەوەم هەیە کە لێرەوە نامەیەک لە بەرێز محەمەد شەیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی کۆماری عێراق، نامەیەکی داواکاری پێشکەش بە جەنابتان بکەم ، کە ڕەنگدانەوەی دیدگای حکومەتی وڵاتەکەمە سەبارەت بە ڕوانگەی پەیوەندی نێوان عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر بنیاتنانی سەرکەوتن و دەستکەوتە هاوبەشە زۆرەکان کەهەمان بووە .
جگە لەوەش، دەمەوێت سوپاس و پێزانینی حکومەتی عێراق بگەیەنم بۆ پاڵپشتیی لەمێژینەی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ خەڵکی 🔸عێراق پابەندبن بە میساقەکەی و مەبەستە بەرزەکانی🔸.
شانازی زیاترم هەیە کە داوا بکەم ئەم نامەی ئێستا و هاوپێچەکەی لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایش هاوبەش بکرێت و وەک بەڵگەنامەیەکی ئەنجومەنی ئاسایش بڵاوبکرێتەوە.🔺

سوپاس بۆ ڕەچاوکردنی ئەم بابەتە.

بە ڕێزەوە، بەرپرسی نوێنەرایەتی کۆماری عێراق : دکتۆر عباس كازم عبید

ئەوە تێنوسی داوای حکومەتی عێراقیە وەک هەنگاوی یەکە ،رێگری لێنەکرێت و سەرکەوتوو بن بە کۆتایی هێنان بە چالاکیەکانی یۆنامی ئەوە هەنگاوی دووەمیان کودەتای ئەنجومەنی نوێنەرانە پێ هەڵدەستن بە :

① سڕکردن یان گۆڕینی دەستور یان تەواورەتکردنەوەی دەستور بۆ کارئاسانیش لەم ڕووەوە درێژ کردنەوە و ئاستەنگ درووست کردنیان بۆ دانانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەلایان سوننەکانەوە بۆ ئەم ئامانجەیانەکە لەئێستادا جێگری یکەم سەر بە ئیتاریەکانە وبە زۆرینە یاساکان تێدەپەرێت پێیان .. دوای تەواوبوونی پشووی پەرلەمان ڕوونتر دەبێتەوە ..

② دوای شکستە کانیان بەرامبەر بەکوردستان و لۆژیکی ئاژاوە و فشار بەهەمان شێوە لە رێی ئەنجومەنی نوێنەران سستمی فیدرالی و نایاسایی کردنی هەرێم وەک بژاردە بەکار دەهێنن کە ئەمە مەترسیە هەر گەورەکەی عێراقە .. چونک کۆتایی سستمی ئەو بەرماوە میراتەی پێی دەوترێت عێراق کۆتایی دێت ..

③داڵدەدانی سەرانی حماس و و جیهادی ئیسلامی لەبەغدادا دەبێتە رۆژەڤی ڕاگەیاندنەکان کە باوەپیارە هزرییەکەیان ڕێ و ڕێسای بۆ داناون .

سونەکان ئەورۆڵە گرنگەیان نەماوە تەنها لە ئەگەری ڕێگری ڕونەدانی ئەم کودەتایە هەرێمی کوردستانە دوا چارەسەر بۆدەرباز بوون وەکو شازادەی کوێت شەرعیەتی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی پێدەبڕێت و زیاتریشی پێدەکرێت بۆ خۆپارێزی چ لەبەغدا بێت یان بەردەرگەی ماڵەکەی ..

بەهیوایی پێشهاتەکان بەم شێوەیە گوزەر نەکەن ، هەر ناساقامگیریەک داواکەوتنە و دواخستی گەشەی کۆمەڵایەتی و ئابووریە … ڕێگری ناوخۆ و نێودەوڵەتی زامن کردنی هێشتا مانەوەی سستمی عێراق وەک خۆی لەبەرژەوەندی کوردستانە بە کات کوشتنیش بێت تاکو دووساڵی داهاتوو گەیشتن بە گۆڕانکاریە بنەرەتیە جیهانیەکانی سەدە لەو کاتدا …

Garmiyan Salahaalden

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.