▪ کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ میکانیزمێکی مادی و مەعنەوی و یاسایی نەماوە دژی ئەزمونی فیدڕالی هەرێمی کوردستان بەکار نەهێنێت
ڕاژان عبدولرەحمان
کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ میکانیزمێکی مادی و مەعنەوی و یاسایی نەماوە دژی ئەزمونی فیدڕالی هەرێمی کوردستان بەکار نەهێنێت؛ گوشاری دارایی و ئابوری بەردەوام، گوشارەکانی دادگای فیدڕالی عێراق هەر جارە و بە دەرکردنی یاسایەک دژی هەرێم و زۆر هەوڵی دیکە.
ئێستاش ماوەیەکە شەڕی سایبەر دژی هەرێمی کوردستانی بەرپا کردووە و بە موشەکی بالیستیکی و درونی بۆمبرێژکراو پەلاماری کوردستان دەدات. هەموو ئەمانە بە ئامانجی لاواز کردن و بە چوک داهێنانی هەرێمی کوردستان بووە)
بەڵام هەرێمی کوردستان خاوەن سەرۆکێکی خۆنەچەمێن و گەلێکی خاوەن ئیرادەیە، بۆیە هەرێمی کوردستان سەنگ و پێگەکەی هەر لە لوتکەدا دەمێنێتەوە؛ ئەوەی بۆ دوژمنان و داگیرکارانیش دەمێنێتەوە ڕووڕەشی و شەرمەزاریە و بەس.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.