▪ کۆماری کوردستان خەونێکە دەبێتە ڕاستی

ئەسرین عاسی شوانی

22/1ڕۆژێکی پرشنگدارە لە مێژووی بزافی ڕزگاریخوازی گەلی کوردا،لەم ڕۆژەو لە 22/1/1946 لە شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕاگەیاندنی کۆماری مەهاباد،یان کۆماری کوردستان،لەسەر دەستی قازی محەمەد و یاوەری و پشت بەستن بە مەلا مستەفای بارزانی ڕاگەیاندرا،هەرچەندە تەمەنی کۆمار ،کەمتر لەساڵێک بوو،بەهۆی ویستی ناحەزانەی دوژمنان و داگیرکەرانی کوردستان،بەڵام ئەوە خۆی لە خۆی دا،پیشان دانی ویست و ئیرادەی گەلی کوردی دەرخست بۆ جیهان و داگیرکەرانی کوردستان،چونکێ ئەو ڕۆژەو شەکانەوەی ئاڵای کوردستان تا هەتایە لە نێو دڵ و دەرونی تاک بەتاکی گەلی کورد،بەزیندویی دەمینێتەوە،تا کوردێک مابێت لە هەر کوێی جیهان دا بێت،ویستی سەربەخۆی و بەرزڕاگرتنی ئاڵاکەی هەر شەکاوە دەبێت،بەرزوو پیرۆز بێت ساڵیادی کۆماری مەهابادو شەکانەوەی پەرچەمەکەی.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.