▪ کێشەی عێراق لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە مووچە و بوودجە گەورەترە
هشیار شکاک
ئەو سیاسەتە رەقاوییەی کە ئەمرۆ حکۆمەتی عێراق بەرامبەر خەڵکی هەرێمی کوردستان پەیرەو دەکات رەگ و ریشەیەکی دوور و درێژی هەیە ، بۆ کورد جێگای سوپرایز و موفاجە نییە ، چۆنکە ئەو عەقلییەتە شوڤێنییەی ئێستا لە عێراق هەیە هی چەندین ساڵ لەمەو پێشە و ئێستاش لە سەر هەمان رێچکە و ریتم سەرچاوەی گرتووە ، ئەگەر نە دەپرسین کاتێک کە ئەنفال و کیمیاباران و ئاوارەکراین خۆ ئەو کات هیچ مووچە و بوودجە لە گۆرێ نەبوون ، کەچی هەر ئەمانەی بەسەری ئەم گەڵە هێناون !
سەرەرای ئەوەش بەوەشە نەوەستان ئێستاکە بە ڤێرجن و فکری نوێ دەیانەوێ هەرێمی کوردستان بەرەو لاوازی و مەڵکەچکردن ببەن ، بۆ ئەمەش هەر ماوەکانی رابردوو بوو داوای رادەستکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانی دەکرد جا بۆ ئەمەش هەوڵەکانیان لە رێگەی دادگای بەناو فیدراڵی و بەجە ئێرانییەکانی ناوخۆ دەستی پێ کرد و هەرچی تیڤی و شاشە و تۆرەکۆمەلایەتییەکانی سەر بەم بەجانە هەبوون کەوتنە گیانی حکۆمەتی هەرێمی کوردستان و بەلارێدا بردنی بیر و فکری خەڵکی هەرێمی کوردستان ، تاوەکۆ وا پیشان بدەن ئەگەر حکۆمەتی هەرێم نەوت رادەست بکات ئەوا مووچەخۆرانی هەرێم هیچ چاوەرێی مووچەی خۆیان ناکەن و پارە بە سەر هەرێمدا دەبارێت ، کەچی وا ماوەی نزیکەی سالێکە نەوت لە دەستی عێراقە بەلام بەشە بوودجەی هەرێم هەر نەهات .
وە کاتێک زانییان پلانی نەوتەکە بە هاوکاری بەجەی ناوخۆی ئێرانی بۆیان چووە سەر ، ئەمجارەیان داوای لیستی مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستان کرد کە داوایەکی ناقانونی و نایاساییە ، بەلام حکۆمەتی هەرێمی کوردستان تاوەکۆ کۆتایی بە بیانویە بێ بنەمایەکانی ئەوان بێنێت لیستی تەواوی مووچەخۆرانی هەرێمی بۆ رەوانەکردوون ، کەچی دەبینین هەر رۆژێ بیانویێ پێ دەگرن ، رۆژێک دەلێن لیستەکە ناوی بە کوردی نوسراوە ، رۆژێکی تر دەلێن شەریف لە دوو سێ شوێن ناوی هەیە ، یەکێکی تر دەلێن ئەوەندە مووچە خۆرەی نییە ، هەر چەندە راست نییە و نیشانەی نەناردنی پارەیە بۆ هەرێمی کوردستان ، بەلام ئەگەر وابێت ئەی ئەو لێژنەیەی کە بەغدا ناردووبووی بۆ سەیرکردنی لیستی مووچەخۆران و داهاتە سنوریەکانی هەرێم ، بۆچی ئەو کات لیست و داهات لە لای ئەو لێژنەیە دروست و پەسەند بوو ؟
من لە پێشا گۆتمە دیسانیش دووبارەی دەکەمە کێشەی عێراق مووچە و بوودجەی هەرێمی کوردستان نییە ، بەلکۆ کێشەی ئەو نەمانی قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستانە ، وە قەتیش چاوەرێ و لەو باوەرەدا مەبن عێراق هەرێمی کوردستان بە بەشێک لە خۆی بزانێت ، دەستور بکاتە پێوەر بۆ هەنگاو نان بەرەو چارەسەری ریشەیی ، چۆنکە ئەگەر هەموو نەوت و خاڵەسنورییەکان و خاکیش پێشکەشیان بکەی عێراق قەد لەو فکرە پوپۆلستییەی خۆی وازناهێنێت کە ئێستا لە ناویدا دەخۆلێتەوە ، بۆیەش ئێستا عێراق بە قالبێکی فارسی و مەزهەبی بریار دەدات نەک بە قالبی دەولەتداری و شەراکەتی دەستوری ، باشترین بەلگەش بۆ ئەم قسەیەشم هێرشی سوپای عێراق بوو لە سەردەمی حەیدەر عەبادی کاتێک دوای ریفراندۆم بە تەما بوون بارەدۆخی ئەو کاتی هەرێم بقۆزنەوە ویستیان هەولێر داگیربکەن و قەوارەی هەرێمی کوردستانی نەهێلن .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.