▪ کێن ئەوانەی خیانەت لە نیشتیمان دەکەن
نجم الدین محمد قەراجی
ووشەی خیانەت ، یان جاشایەتی یە بەو ئەنجامە دەگەین، کە تاوانێکە ئەو کەسەی ئەنجامی دەدات دژی ووڵاتەکەی لەبەر چەند بەرژەوەندیەک بۆ خزمەت کردنی دوژمن دژ بە ووڵاتەکەی لەکاتی جەنگ و یان هەر قەیرانێک، هەبێت، خیانەتکار بەهای خۆی وەک مرۆڤێک بە کرێ دەفرۆشێت، لە زۆربەی حاڵەتەکاندا ئەوەی خیانەتکار دەیفرۆشێت، یان شەرەف، دین یان نیشتمانە!
ناتوانیت متمانە بە خیانەتکارێک بکەیت، کە وڵاتەکەی خۆی بفرۆشێت، هەرکەسێک بیەوێت ووڵات بفرۆشێت زۆر بە ئاسانی دەتفرۆشێت کاتێک دەرفەتەکە دێت!
تەنانەت ئەو کەسانەی کە موڵکی خیانەتکارەکەیان، بە پارە لە ڕێگەیەوە ئامانجێک لە پلانەکانیاندا بەدەست دەهێنن،
هیچ شتێک پاساوی خیانەتکردنی نیشتمان نییە، و هیچ بیانوویەک نییە بۆ خیانەتکار، تا خیانەت لە نیشتمانەکەی بکات، تەنانەت ئەوانەی خیانەت لە نیشتمان دەکەن، لە پێناوی بەرژەوەندی خۆیان، ئەوانەی خیانەت دەکەن، خەڵکی سووک و قێزەوەنترین خەڵکن هیچ کات جێگای متمانەو باوەڕی خەڵک نینە، لەو ساتە مەترسیدارانەی کە نیشتمان پێویستی بەلاوەکانە، کەچی خیانەتکاران وا لەلاوەکانمان دەکەن بێدەنگی هەڵدەبژێرن، ئەوەش لە کاتی قەیراندا خیانەتێکە لە نیشتمان، ئەوان بەشداری ناکەن چونکە بەرژەوەندییە تایبەتییەکانیان لەگەڵ لایەنەکەی دیکەدا ناکۆک دەبن، ئەوەش
بۆ بەرژەوەندی خۆیانە وەک کالفامەکانی 16ئۆکتۆبەر، کە چۆن هەموو شاری کەرکوکیان فرۆشت تەسلیمی خەزعەلی و حسن بلایسیان کردوو، کۆمەڵێک لەکەنجی کوردیان بە کوشتدا، لە پێناو هەندێک دەسکەوتی مادیی
خاک و خۆڵی کەرکوک و و ناوچە دابڕاوەکانی تەسلیمی دوژمنان کرد، هیتلەر دەڵێت: “قێزەونترین کەس کە بینیبێتم ئەوانە بوون کە یارمەتییان دام وڵاتەکانیان داگیر بکەم.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.