▪ کێ تەحەمولی بەرپرسیارێتی دەکات؟

نوسەروڕۆژنامەنوس، پەری محەمەد

با هەموو شتەکان بخەینە لاوە، قسە لەسەر ئەرکی مەسئولیەت بکەین. مەسئولیەت هەر ئەوە نیە، ڕەتڵێک سەیارەت بە دواوە بێت و خۆتی تێدا نمایش بکەی، مەسئولیەت هەر ئەوە نیە، لە ڕۆژە خۆشەکاندا دەرکەویت. مەسئولیەت ئەو کات کارەکەی خۆی دەکات، کە لە قەیراندا دەرکەویت.

(سەرکەوتن باوکی زۆرە، بەڵام شکست هەتیوە)


لە خۆشیەکانی هەرێمدا ژمارەی پاڵەوانەکان لە ژمارەی دانیشتووانی هەرێم زۆرترە، بۆیە قسەیەک هەیە ئەڵی ((سەرکەوتن باوکی زۆرە، بەڵام شکست هەتیوە)) ڕاست ئیستای خۆمان، لەوەتی ئەو کێشەی نەڕۆیشتنی نەوت دروست بووە، هەمووی وازی لە مەسئولیەت هێناوەو بێ دەنگیان هەڵبژاردووە. ئێستا سەرۆکی حکومەت تەنیاترین کەسە، کە لە کارەکانی خۆی بەردەوامە. ئەی ئەگەر ئەویش بڵێ وەرە ئەوە شکستەکانی ڕابردووی ئێوەیە و شان بدەنە بەر ئەو قەیرانە، ئەو کات چی حزبەکان بە گشتی لە سەرەوە تا خوارەوە بێ دەنگن ؟ وەک ئەوەی گرتنەوەی ئەو نەوتە، هەر زەرەری بۆ پارتییە، لە کاتێکدا ژیان و گوزەرانی ئەو هەرێمە لەسەر نەوتە، هەرچی کۆنە وەزیر و مەسئولی هەرچی حزبە لە سەرچاوەی ئەو داهاتە دەخوات، بەڵام کەس ئامادە نیە قسەیەک بکات، بۆیە باشترە ناونیشانی مەسئول بوون پێداچوونەوەی پێدا بکریت. هەموو کەس پیاوی قەیران و مەسئولیەت نیە، مەسئول واتا هەلگرتنی بەرپرسیاریەتی لە خۆشی و ناخۆشیدا ….

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.