▪ کەرکووکییەکان بەچەکى هەڵبژاردن ، بەڕگریان لە کوردستانیبوونى کەرکووک کرد
رێبوار حەمەلاو شوانى
له ڕاستیدا هەڵبژاردنى ئەمجارە کەرکووک تەنها هەڵبژاردنێکى ئاسایی نەبوو ، بەڵکو سەر لەنوێى دواى چەند ساڵ و ستەمکارى و هەوڵى گۆڕینى دیموگرافیا و دەرکردنى کورد جارێكى تر سهلماندنى شوناسى كوردستانى كهركووكه و رزگاربوونى کەرکووکییەکان لە ژێردەستى ، ئهمه وهڵامێکى کاریگەرى و گونجاو بۆ تهعریبچی و ئەگاڵچییەکان كه ڕۆژانه خۆیان مهڵاس داوه پهلامارى زهوى جوتیاره كوردهكان بدهن و داگیری بكهن ، ئهمه جارێكى تر وهرگرتنهوهى دهسەتهڵاتى هاوسهنگ و هاوبهشێتى ڕاستهقینهى نێوان پێكهاته ڕهسهنهكانى كهركووكه،گەڕانەوەى هاوسەنگى و سەقامگیرى و ئاشتی و پێکەوەژیانە.
ئەگەر هەڵوەستەیەکى وردبینانە بکەین ، دەبینن کە ، دەنگدان و هەڵبژاردنەکانى ئەمجارە لە کەرکووک بە تایبەتی، دەبینین لەسەر بنەمای نەتەوەیی و ئیتنی دەنگیان داوە، بۆ نموونە تورکمان بۆ تورکمان، کورد بۆ کورد،دەنگی کورد و سەرکەوتنى لە ناوچەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم وهك کەرکووک، نەینەوا، دیالە، سەلاحەدین، دەتوانێت وەک هەستانەوەیەکى باش بێت بۆ سەنگ و پێگەی سیاسی کورد لەو ناوچانە.
بەتایبەتىى کە هەموو ئاماژەکان دەرخەرى ئەو راستییەن کە سەرکەوتنى ئەمجارەى کەرکووکییەکان لە ئەنجامى کوردایەتی و تەبایی و بووکە پارتى داینەمۆ وهەوێنەکەى بوو، بەتایبەتى کە دواى شەش لە ساڵ لە دابڕانى کورد لە کەرکووک و هەموو ئەو ستەمکارییانەى کە بەرامبەر کەرکووکییەکان و کورد لەو ناوچە کوردستانییانەى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان ئەنجامدرا ، بۆیە ، یەکەمین جارى کورد بە شەڕى هەڵبژاردن توانیی گەڕانەوەى دەسەڵات و شوناس و هەژموونى خۆى و مافدارێتى بۆ ئەم پارێزگارییە بگەڕێنێتەوە ، لە پارتى دیموکراتى کوردستان وەک هەوێنى هێز وئیرادەى کەرکووک و کەرکووکییەکان گشت هەوڵەکانى خستەگەڕ لە پێناو کۆتایی هێنان بەو دەسەڵاتە خۆسەپێنەى کە پارێزگارە شۆڤێنیەکە لەماوەى رابردوو هەوڵەکانى بۆ سڕینەوەى کورد و کەرکووکییە ڕەسەنەکان خستبووە گەر، ئەم سەرکەوتەنەى کورد ئەو راستییە سەلماند کە هەرگیز کورد سەپاندنی دەسەڵاتەكەی ناوێت وەك ئەو ھاوپەیمانەتیانەی دروستكراون و پاڵپشتی دەكرێن بۆ لاوازكردنی سەنگ و پێگەی كورد لەو ناوچە گرنگەى کوردستان .
بۆیە، بەدرێژایی مێژوویی دوێنى وئێستا ستراتیژى و گشت هەوڵە سیاسى و دیپلۆماسییەکانى پارتى و ئامانجییەتی كەركووك بگەڕێنێتەوە بۆ باوەشی کوردستانى دایک ، ئەزموونی رابردوو وبە گەواهیدەرى گشت پێكھاتەو نەتەوەكانی تر سەلماندیان تەنھا كورد و لەنێویشیاندا پارتى دەتوانێت ھاوسەنگی و پێكەوە ژیان بۆ كەركووك بگەڕێننەوە و هەر ئەوەش بوو کاتێک کە پارتى واتە کورد گەڕایەوە ، ئەوا ئاڵاو شکۆ و هیمەتێک دروستبوو کە بوو هەوێنى ئازادى و ترس و بێ ئومێدى لە نێو نەیارانى کورد.
بۆیە، بەکردەوەش سەلمێنەراوە کە تەنها پارتى لە خەم و ئازاری كەركووكییەكان تێدەگات ، خەڵکى ناوچەکە کوردستانییەکان هەمیشە بە ئومێد وهیواوە دەروانە هەوڵەکانى ئەم قوتابخانەیە ، ئەمڕۆش دواى ئەو سەرکەوتنەى کەرکووکییەکان لە کەرکووک کاتى ئەوەیە کە هەمووان بە یەگووتار و بەرنامەى نیشتیمانى گشت هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ لە پێناو سارێژکردنى برینەکان و خزمەتکردنى هاووڵاتیان شارەکە و سڕینەوەى ئاسەوارى تاکڕەویی و خۆسەپاندن و شۆڤێنییەکان .
بەتایبەتى لە ناوچەکەکانى تریش شوناس و سەنگى کورد لە نێو ململانێی سیاسى سەختى مەزهەبى و تایفیدا کە لەماوەى رابردوو هونەرى ئیرادەى نیشتیمانى و چەسپاندنى شوناسى کوردبوون و پێداگیرى لە سەر مافى هاووڵاتیان و گەیاندنى خزمەتگوزارییەکان ئەرک و بەرپرسیاریەتین کە هەمووان لە چاوەروانیدان . بە تایبەتى دواى ئەو سەرکەوتنەى کورد لە کەرکووک و موسڵ وناوچەکانى تر گەلى کورد پێى ناوەتە قۆناغێکى نوێیەوە ، پێوستە کورد زیاتر پێداگرى لە سەر مافەرەواکانى بکات بەتایبەت کاربۆ جێبەجێکردنى ماددەى 140ى دەستوورى لە پێناو گەڕاندنەوەى کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانى ترى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان بکات لە پێناو پاراستنى بەرژوەندییەکانى و سەقامگیرى لە عێراق و هەرێمى کوردستان .بۆیە، ئەو سەرکەوتنەى کورد کە پارتى هەوێن وداینەمۆکەى بوو ، سەرکەوتنێکى مەزن و مێژوویی بوو بە سەر زێهینەتیى بە عەرەبکردن و ئەگاڵچێتى شۆڤێنیەکاندا و دەبێ بەرگرى لێبکەین و دەستکەوتەکانى بپارێزین .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.