▪ کەرکوک جەستەی کوردستانە
✍🏻 ئەسرین عاسی شوانی
گەڕانەوەی حزبێکی خاوەن ئەزمون و پێگە بۆ کەرکوک،نەک تەنها دەسکەوتی بۆ کەرکوکیەکان دەبێت،بەڵکو ورەو شەهامەت و دوبارە هەست کردن بە کوردایەتی و کورد بون زیندو دەکاتەوە،ڕاستە خەڵکی کەرکوک دابەش بونەتە سەر حزبەکوردستانیەکان ،بەڵام غیابی پارتی لەکەرکوک کەلێنێکی زۆر گەورەی بۆکەرکوکیەکان دروست کردبوو،چونکە لە کوێ ڕەمزی پارتێکی کوردی لە شوێنە هەستیارەکانی کەرکوک بشەکێتەوە،لەکوێ بارەگاکەیان جۆرێک لە کەلاوە بێت،بەبڕوای من پارتی دەبێت زیاترو بەرفراوانتر بونی لە کەرکوک هەبێت،چونکە بونی پارتی ورەو بڕوا بۆ کەرکوکیەکان دەگەڕێنێتەوە، بەتایبەت بۆ پارتیەکانی کەرکوک.هەر وەک بینیمان لە گەڕانەوەی بارەگای لقی سێی پارتی بۆ کەرکوک چ جۆش و خرۆشێک کەوتە شەقامی کەرکوکەوە،خەڵکی چەند بە بڕوابونەوە پێشوازیان لە گەڕانەوەی پارتی کرد بۆ کەرکوک،ئێستاش دەبینین ڕۆژانە چەندین کادرو ئەندام و لایەنگرانی حزبەکان پەیوەندی بە پارتیەوە دەکەن،لەبەر ئەوەی خەڵکی کەرکوک لەوە گەیشتون،کە هەر پارتیە لە خەمی گەورەی خەڵکی کەرکوک دایە چۆن لە ڕابردو لە گفتوگۆکانی دا مساوەمەی لەسەر کوردستانی بونی کەرکوک نەدەکرد،بەهەمان نەفەس پارتی لەسەر هەمان بیروباوەڕی سەرۆک بارزانی نەمر کەرکوک وەک و دڵی کوردستان ئەژمار دەکات،پێی وایە کەرکوک دڵی کوردستانەو دەبێ ئەو دڵە بە زیندوی و لەوپەڕی فەعالیەت دا بێت،بۆیە گەڕانەوەی پارتی بۆ کەرکوک گەڕانەوەی کوردە چونکە کەرکوک بێ پارتی جەستەیەکی نەخۆش و شەکەت و بریندارە،پێویستە پارتی وجودی فعلی لە کەرکوک هەبێت،پەیوەندی کردنی جەماوەری کەرکوک و هەوادارانی حزبەکان ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە،کەبونی پارتی چەند گرنگە بۆ کەرکوک و گەڕانەوەی شکۆ بۆ کەرکوکیەکان.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.