▪ کەرکوک دڵێ هەموومانە و دەیپارێزین بە خوێن

خەبات تارق مەولود ساڵەیی

دیسان دەسیسە و پلانگێڕی لە ئارادایە بۆ کەرکوکی بێ نازی دڵی کوردان . کەرکوک زۆر لە مێژە بێ ناز ماوە و حەقی هەرچی کوردی ڕەسەنە لە ناو شارەکە پێشێل دەکرێ . پارتی و کورد هەرگیز لە سەر کوردستانی بوونی کەرکوک دەست هەڵناگرێت و تا دوا دڵۆپی خوێن بەرگری لێ دەکات .

بارزانی نەمر شۆڕشێکی کردە قوربانی کەرکوک کە بە ناز ناوی دڵی کوردستان ناو نرا . کەرکوک لەسەر ژێرخانی نەوتێکی زۆر و کانزای سروشتی جێگیرە . هەر بەو هۆیەوە سرنجی دوژمنانی لەسەرە بە خاکفرۆشانەوە . ئەمڕۆ ئەگەر عەرەبی هاوردە جرت و فرتی ناو شاری کەرکوک دەکات ڕوو ڕەشی یە بۆ ئەو لایەن و حزبە خاکفرۆشانەی لە ناو شاری کەرکوکن . داوەشێن کە دەسەڵاتان ژێر سفڕە و مۆری خیانەتتان بە نیوچەوانەوە دەدرەوشێتەوە .

کەرکوک بە درێژایی مێژوو شاری بەرچاوی نێودەوڵەتی و نەیارانی کورد بووە و دەبێت . لە سەرەتاکانی تا دووای شەڕی جیهانی یەکەمیش زۆرترین دانیشتوانی لە کوردی ڕەسەنی ئەو شارە پێک هاتووە تا 11 ئازاری 1974 یش کە ڕژێمی بەعس پەیماننامەی شکاند و بارزانی نەمر مساوەمەی نەکرد لەسەر دڵی کوردستان کەرکوک بوو .

پیلانی چەپەڵی نەیارانی کوردستان بە هاوکاری خۆفرۆشانی خاکی کوردستان توانیان لە هەوڵی گۆڕانکاری دیمۆگرافی شارەکەدا سەرکەوتوو بن تاڕادەیەک . تەعریب کردنی شاری کەرکوک نزیکەی زیاتر لە نیو سەدەیە بە شاڵاو بەردەوامی هەیە .

هیچ هێزێک نەیدەتوانی لە بە تەعریب کردنی شارەکە سەرکەوتن بە دەست بێنێ ئەگەر بە هاوکاری خۆفرۆشانی خۆدی کورد نەبایە . خەڵکی ڕەسەنی شارەکە هەرگیز ڕێگە نادات شاری کەرکوک ڕەسەنایەتی کوردستانی بونی لێ بسەندرێتەوە !! هەروەکو کاتی خۆشی لە سەرەتای شۆڕشی یەیلول زۆرینەی کوڕانی شارەکە بوون بە پێشمەرگە و دژی دەسەڵاتی بەعس ڕاوەستان و پەیوەندیان بە شۆڕشی کورد و بارزانی یەوە کرد .

“هیچ هێزێک نەیدەتوانی لە بە تەعریب کردنی شارەکە سەرکەوتن بە دەست بێنێ”

خەیاڵیان خاوە دوژمنان ئەگە ر بە خەیاڵیش بێت خەون بە داگیر کردنی یەکجاری کەرکوکەوە ببینن . گومان لەوەدا نی یە کە بە هۆی خاکفرۆشانەوە ئێستا کەرکوک لەو بار و دۆخەدایە . بەڵام گرینگ هەرگیز کەرکوک لە بیر نەکراوە و بارو دۆخەکەشی قەبوڵ نەکراوە نە لە لایەن پارتی یەوە نە لە لایەن خەڵکی ڕەسەن و کوردپەروەری خەڵکی کەرکوک و بگرە هەموو کوردستانەوە .

تاقمێکی خۆفرۆش ئەو بارو دۆخەیان هێنایە سەر کەرکوک . بەڵام پێویست بوو ئێمەش ووریاتر مامەڵەمان لەگەڵ کەرکوک و لایەنەکانی ناو شار و بەتایبەت مەسئولان و دەسەڵات دارانی نابەرپرس بکردبایە بۆ ئەوەی بمان توانیبایە زووتر پلانی خۆفرۆشانمان ئاشکرا بکردبایە و بە زەرەری لە دەست دانی کەرکوک تەواو نەبایە .

پارتی و بارزانی تاکە لەیەنن کە بە جدی لەسەر خەتن بۆ گەڕانەوەی کەرکوک بۆ سەر نەخشەی کوردستان . کەرکوکوک کوردستانی یە و دڵی کوردستانە و کوردیش بێ دڵ ناژیت هەروەک مرۆڤ بێ دڵ ناژیت . بارزانی نەمر زۆر هوشیارانە و کوردانە دەیزانی باسی چی دەکات کاتێک فەرمووی کەرکوک دڵی کوردستانە .

ئێمە بۆمان دەرکەوتووە و سەلمێندراوە بە هەموو تەمەنی 77 ساڵەی خۆی تاکە لایەن پارتی یە کە هەم لە گوفتوکۆ هەم لە پراکتیکدا سەلماندویەتی کە خاوەنی کوردستانی بونی کەرکوک و هەموو ناوچەکانی کوردستانی یە و هەرگیز لەسەر کوردستانی بوونی یەک بست خاکی کوردستان خۆی ناچەمێنێ بۆ دوژمن .

دڵی کوردستانیان کەرکوکە و لەسەر ئەو مەسەلەیە گوفتوگۆ ناکرێت و هێڵی سورە بۆ هەر کوردێک کە کوردستان دین و ئیمانی بێت و ڕێبازی بارزانی هەڵبژارد بێت .

بژی کورد بژی کوردستان شەکاوە بێت ئاڵای کوردستان لە هەموو جیهان


ستۆکهۆڵم 2023/08/29

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.