▪  کەلتورو کەلەپوری کوردەواری لە مانگی ڕەمەزانی پێرۆزدا !؟

شاناز جمال

هەندێک جار ناتەوێت لەسەر زۆر شت بنوسیت بەڵام هەندێک
جاریش هەیە ئیتر ئەبێت ئەوەی لەناختایەو لات بوەتە پرسیار وەڵامەکەیت دەست بکەوێت !؟؟

چەند پرسیاریکم لەبارەی کەلتورو ئەونەریتانەی کە پەیوەندیان بە بۆنە ئاین و نەتوایەتییەکانی میللەتی کوردییەوەهەیە لە ئێوە هاوڕێ و شارەزایانی لەبواری کەلتورو کەلەپوری کوردەواری بکەم بەهیوام وەڵامەکانیانمان بەڕونی دەست بکەوێت

ئایا مانگی ڕەمەزان پەیوەندی بە پۆشینی جل و بەرگی هیچ نەتەوەیەکی دیاری کراوە وە هەیە ؟؟

ئایا ئەم دیاردەی (عبای عربي و ،گەلەبیەو ، قفطاني عربي و دشداشەو عگال و پەچەی خلیجی و بەر چاوی کویتی خشڵی دوبەیی و ئارایشتى عربي و زۆر بابەتی تر ………. ئایا ئەمە لەناو کوردا پەیوەندی بە
مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە چییە ؟؟!

ئەوەی لای من جێگای سەرنج و پرسیارە ئایا ئێمەی میللەتی کورد خاوەنی جل و بەرگ و سەرپۆش و چەفتەو دەسماڵ کەواو سەڵتەو سەروبەست خشڵ زۆر بابەتی پۆشین و ڕازاندنەوەی ڕەنگینین و کوردەواری خۆمان نین؟؟؟؟

بەداخەوە لەماوەی ئەم چەندساڵەدا دیاردەیەکی زۆر سەیرو سەمەرە بەرچاومان ئەکەوێت ئەویش لەگەڵ دەستپێکی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا ئەم دیاردەیە بەڕونی ئەبینرێت ئەویش بە پۆشینین و لەبەر کردن و خۆڕازاندنەوەی جل و بەرگ و عباو
خشڵی خلیجی و عربی یە
تێبینی / مرۆڤ ئازادە هەر جل و بەرگێک بپۆشێت بەس بەمەرجێک نەبێت بەدیاردەیەکی باو لەبۆنەیەکی دیاریکراودا پۆشینی بەرگی نەتەوەیی خۆی لەبیر بکات چونکە ئەگەر ئەم دیاردەیە چارەسەر نەکرێت ساڵ لەدوای ساڵ زیاتر پەرە ئەسێنێت ؟!!

من وەک خۆم کەلتوری هەموو نەتەوەو وڵاتێکم لا پیرۆزو بەنرخەو زۆر ڕێزی دەگرم چونکە خۆم نەوەو پەروەردەی جوانترین کەلتورم ئەویش کەلتوری زێڕین و دەوڵەمەندی کوردەوارییە
تکا ئەکەم با زیاتر هەوڵ بدەین جل و بەرگی نەتەوەیی خۆمان بپۆشین لەهەموو بۆنەکاندا و شانازی بە کەلتورو کەلە پورو جل وبەرگی دایکمان
و نەنکمان و باوباپیرانمانەوەبکەین چونکە ئەوان بەدرێژایی تەمەنیان لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا بەهیچ جۆرێک جل و بەرگی وایان نە پۆشییوە !! با ئێمەی نەوەی ئەوان هەوڵ بدەین ئەو جوانی و سەنگینییەی ئەوان بپارێزین نەوەکانی ئێستاو داهاتوومان زیاتر ئاشنا بکەین بەشوناسی نەتەوەی کورد .


۲/٤/۲٠۲٤

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.